هەپەگە رایگەیاند : هێزەكانیان لە دژی بۆری نەوتی بۆتاش لە هەرێمی باگۆكی سەر بە شاری مێردین چاڵاكیەكی سەركەوتوویان ئەنجامداوە.
هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە راگەیەنراوێكیدا ئاماژەی بەوە كرد: هێزەكانمان لە بەرواری (28) ی تشرینی یەكەم لە كاتژمێر (13:00) لە دژی بۆری نەوتی بۆتاش لە هەرێمی باگۆكی سەر بە شاری مێردین چاڵاكیەكی سەركەوتوویان ئەنجامداوە، لەو چاڵاكیەدا بۆری نەوتەكە بە تەواوەتی لەناو چووە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، بە تووندی كردەوەی تیرۆریستی بە ئامانجگرتنی بۆڕی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان سەركۆنە دەكەین بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان كرایە ئامانج و بووە هۆی وەستانی پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم.