ئەمریكا دەستی بەسەر پارەی فرۆشراوی نەوتی ئێراندا گرت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریكا دەستی بەسەر پارەی فرۆشراوی نەوتی ئێراندا گرت

 

 

ئەمریكا ڕایگەیاند زیاتر لە (40) ملیۆن دۆلاری دەستكەوتووە لە دووبارە فرۆشتنەوەی ئەو نەوتە ئێرانییەی كە لە ڕێگەدا بۆ فەنزوێلا دەستی بەسەرداگرت.

لە مانگی هەشتدا ئەمریكا ڕایگەیاند، دەستی بەسەر (1.1) ملیۆن بەرمیل نەوتدا گرتووە كە وابڕیاربوو بە فەنزوێلا بفرۆشرێت و پارەكەشی بۆ سوپای پاسدارانی ئێران بگەڕێتەوە.

(جۆن دیمەرز) جێگری وەزیری دادی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، ئێستا دەتوانین بڵێین ئەمریكا ئەو نەوتەی فرۆشت و ڕادەستی لایەنی سێیەمی كرد، بەنیازین ئەو پارەیەی دەستمان كەوتووە بیدەینە سندوقی قوربانیانی تیرۆری ئەمریكییەكان.

 

هه‌واڵی گرنگ