ئابوریناسێك: حكومەتی هەرێم پشكی لە بۆرییە نەوتە تەقێنراوەكەدا نییە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئابوریناسێك: حكومەتی هەرێم پشكی لە بۆرییە نەوتە تەقێنراوەكەدا نییە

كوردیو

ئابوریناسێك زانیاری لەبارەی ئەو بۆرییە نەوتەوە دەخاتەڕوو كە تەقێنرایەوە و دەڵێت:هیچ پشكێكی حكومەتی هەرێمی تێدا نیە.

وریا حوسێن بەڕێوەبەری رێكخراوی دۆر لە لێدوانێكیدا بە ماڵپەری (كوردیو)ی رایگەیاند،"ئەو بۆریەی تەقێنراوەتەوە هاوپشکە لەنێوان کۆمپانیای ڕووسنەفت و کۆمپانیای کار گروپ بەم شێوەیە( پشکی کارگروپ 42% بۆریەکەیە - پشکی کۆمپانیای ڕوسنەفتی رووسی، 58% بۆریەکەیە)". 

ئاماژەی بەوەشداوە،"بۆریەكە بە تەواوی هی كەرتی تایبەتە، هیچ پشکێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بۆریەکەدا نیە".

روونیشیكردووەتەوە،" هەر رۆژێکی تەقاندنەوەی بۆریەکە زیانی ماددی بەر خەزێنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەوێت، ئەویش بەهۆی ئەوەی نەوت هەناردە ناکات، ئەوەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر مووچەی فەرمانبەران دەبێت".

دەشلێت،" ئەوەش یەکێک لە دەرئەنجامە خراپەکانی شەڕی نێوان "پارتی و پەکەکە" .

ئەوەش لەكاتێكدایە، هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، تەقاندنەوەی بۆری گواستنەوەی بۆتاشی توركیای لە باگۆكی سەر بە مێردین لە رۆژی 28ی ئەم مانگە لە باكوری كوردستان گرتە ئەستۆ.

 

هه‌واڵی گرنگ