بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی چەمانکێی سەربە قەزای ئامێدی بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكی هێزێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا، پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 4 ی تشرینی دووه‌می 2020، لیوا قاره‌مان جێگری سه‌رۆك ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له لێدوانێكی بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ئاماژه‌ی به‌وه كرد، شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و چه‌كدارانی په‌كه‌كه رووینه‌داوه، به‌ڵكو ته‌نها بۆمبێك به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه.
لیوا قاره‌مان باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه ویستوویانه له‌و ناوچه بازگه دابنێن له ئاكامدا بۆمبێك به‌و هێزه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و شه‌هیدو برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
له‌لای خۆشیه‌وه لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی كوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاندووە "لە ناحیەی چەمانكێ بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە كە پەكەكە داینابوو دوو ئەفسەر و جێگری ئەفسەرێكی پێشمەرگە برینداربوون".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه کاتژمێر 10 ی بەیانی ئەمڕۆ بۆمبێكی چێندراو به كاروانێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.