سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی هه‌واڵی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه 4 ی تشرینی دوه‌می 2020 ،سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌باره‌ی هه‌واڵی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه له رونكردنهوهكهیكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتووه ڕایگه‌یاند، هەندێ میدیای نەناسراو، لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، هەواڵی دەست لەکارکێشانەوەی بەڕێز وەزیری پێشمەرگەیان بڵاوکردۆتەوە، ئێمە لێرەوە رایدەگەینین، هەواڵی چەوشەکارانەی لەو شێوەیە هیچ بنەمایەکی راستی تێدا نیەو بەهەموو شێوەیەک رەتیدەکەینەوە.
سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، دەخوازین، لەم بارودۆخەی ئێستا، دەزگاکانی راگەیاندن و میدیاکاران، پاڵپشت بەپاراستنی ئیتیکی رۆژنامەوانی، رۆڵی ئەرێنی و پیشەیانەی خۆیان بگێڕن لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیری هەرێمی کوردستاندا.