ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەكات

 

 

ڕاوێژكاری رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند، وەكو هەورەتریشقە بەسەر بكوژەكانی (موحسین فەخری زادە) دێینە خوارەوەو لە كردەوەی خۆیان پەشیمانیان دەكەنەوە.

(حسین دێهقان) ڕاوێژكاری فەرماندەیی گشتی هێزەكان و وەزیری پێشووی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەكدارەكان لەبارەی كوشتنی (موحسین فەخری زادە) لە ئەژماری تویتەرەكەیدا نووسیویەتی: وەكوو هەورەتریشقە بەسەر بكوژەكانی ئەو زانایە دێینە خوارەوە.

ناوبراو نووسیویەتی: ئیسرائیلیەكان لە دوا ڕۆژەكانی تەمەنی سیاسی خۆیان و دوای توند بوونەوەی فشارەكان لەسەر ئێران بەدوای شەڕێكی تەواودان.

دێهقان جەختی لەوەشكردۆتەوە: وەكوو هەورەتریشقە بەسەر بكوژەكانی ئەو زانایە دێینە خوارەوەو لە كردەوەی خۆیان پەشیمان دەكەینەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ