ئاگادارییەك لە قایمقامیەتی سلێمانییەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاگادارییەك لە قایمقامیەتی سلێمانییەوە

 

 

قایمقامیەتی سلێمانی ئاگاداری گازینۆ، كافتریای نێرگەلەو دوكان و فرۆشیارانی خواردنەوە كهولییەكان دەكاتەوە رێگری لە هاتوچۆكردنی نەوجەوانان بكەن و هیچیان پێنەفرۆشن و سەرۆكی لێژنەكانیش دەڵێت: ڕووبەڕووی داخستن و دادگا دەكرێنەوە.

(لەشكر حەمید) سەرۆكی لێژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەپێی رێنمایی و یاسای كاركردن، هاتوچۆكردن و پێشكەش كردنی نێرگەلەو خواردنەوە كحولییەكان بۆ خوار تەمەن (18) ساڵ قەدەغەیەو هەر شوێنێكیش سەرپێچی بكات دادەخرێت.

وتیشی: لەكاتی سەردانی لێژنەكان بۆ گازینۆ، كافتریاكانی نێرگەلەو دوكان و شوێنەكانی خواردنەوە كهولییەكان، هەبوونی منداڵ و نەوجەوان لەلایەن لێژنەكانەوە ڕووبەڕووی داخستن و رێكاری یاساییەكان دەكرێتەوە.

رونیكردەوە: لەهەموو دنیادا هاتوچۆكرن بۆ یاری بلیاردو یارییەكانی دیكە لەگازینۆكان، پێشكەش كردنی نێرگەلە لە كافتریاكان و فرۆشتنی خواردنەوە كهولییەكان قەدەغەیەو هەمو شوێنەكانیش پابەندن پێوەی، بەڵام بەشێك لە خاوەن شوێنەكانی ئێرە لەبەر چاوچنۆكی خۆیان سەرپێچی دەكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: ئاگاداری سەرجەم ئەو شوێنانە دەكەینەوە پابەندی رێنمایی و یاساكانی قەدەغەكردنی هاتوچۆو پێشكەشكردنی نێرگەلەو خواردنەوە كهولییەكان بن، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی داخستن و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی دادگا دەكرێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ