لە ناسریە 3 كوژراوو 70 بریندار هەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە ناسریە 3 كوژراوو 70 بریندار هەیە

 

 

لە ئاكامی رووبەڕووبوونەوەی نێوان لایەنگرانی سەركردەی رەوتی سەدر، (موقتەدا سەدر) و خۆپێشاندەران لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق، (3) كەس كوژراون و (70) ی دیكەش برینداربوون.

بەپێی قسەی شایەتحاڵەكان دەیان كەس لەلایەنگرانی سەدر لە گۆڕەپانی حەبووبی ناوەڕاستی شاری ناسڕییە بە چەك و داری پۆلیسی هێرشیان كردە سەر خۆپێشاندەران.

هەروەها باس لەوەكراوە، كە رووبەڕووبوونەوەی توند لەنێوان لایەنگرانی سەدرو خۆپێشاندەران روویداو ئاماژەیان بەوەشكرد لایەنگرانی سەدر ئاگریان لە خێوەتی خۆپێشاندەران بەردا.

تاوەكو ئێستا حكومەتی عێراق هیچ راگەیەندراوێكی لەمبارەیەوە بڵاونەكردۆتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، لایەنگرانی سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر لە شاری بەغداو شارەكانی دیكەی ناوەڕاست و باشووری عێراق لەنێویاندا شاری ناسڕییە وەك پشتیوانی لە سەركردەكەیان لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا گردبوونەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ