"كوڕه‌كه‌مان به‌نیازى هاوسه‌رگيری بوو و به‌و مه‌به‌سته‌ له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌كه‌ى له‌ سیته‌ك بوو"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"كوڕه‌كه‌مان به‌نیازى هاوسه‌رگيری بوو و به‌و مه‌به‌سته‌ له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌كه‌ى له‌ سیته‌ك بوو"

ئه‌مڕۆ هه‌ینى خێزانى ژیار بەرزان عەلی ئه‌و گه‌نجه‌ى كه‌ شه‌وى 20ى كانونى دووه‌م، به‌هۆى غازى زۆپاوه‌ له‌ ناحیه‌ى سیته‌ك گیانى له‌ده‌ستدا، به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ خێزانى ئه‌و كچه‌ى كه‌ له‌گه‌ڵى بوو و ژه‌هراویبوو روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر چیرۆكى رووداوه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌.
.
ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه‌
بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ
ۆبَشِّڕ الصَّابِڕینَ اڵّژِینَ إِژَا أَصَابَتْهُم مُّصِیبَه‌ٌ قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ ۆإِنَّا إِڵیْهِ رَاجِعونَ
ئێوارەی چوارشەممە 20ی ئەم مانگە، بنەماڵەکەمان، گەنجێکی بە ویقار و دامەزراو خۆشەویستی ھەمووانی لەدەستدا، کاکە ژیار بەرزان عەلی، بە ماڵئاوایی ھەتا ھەتایی کۆستێکی گەورەی لە دڵی ھەمووان دروستکرد.
بەدەمەوە ھاتنی ئەو ھەموو خۆشەویستە ھەر لە یەکەم ساتی نەخۆشخانەوە تا دوا ساتی ئەسپەردەکردنی ئاھێکی بە دڵی ئێمەدا ھێنا، بۆ ئەمە ھەمیشە سوپاسگوزار و دەست لەسەر دڵین بۆ دڵسۆزی و وەفاتان.
بەداخەوە کۆستی کاکە ژیار کەوتە بەر شاڵاوی سۆشیال میدیا و میدیا نابەرپرسەکان بۆ کۆکردنەوەی ( ڤییوو لایک و کۆمێنت ) ھەر لەسەرەتای کۆستەکەوە بە گەرمی کەوتنە بڵاوکردنەوەی ھەواڵی ناڕاست لەسەر رووداوی گیانلەدەستدانی کاکە ژیار، لەوپەڕی بەرپرسیارێتیمان و وەک وەفایەکی بچووک بۆ رۆحی پاکی کاکە ژیار بەپێویستی دەزانین راستی رووداوەکە بۆ ھەموولایەک بخەینەڕوو.
کاکە ژیار، وەک ھەر گەنجێکی تری ئەم دونیایە لە خەمی پێکەوە نانی خێزان و ئایندەی خۆی بووە، بەڵام چ خێزانێک و چۆن ئایندەیەک؟ بۆ ئەمە ھەمیشە ورد بیری دەکردەوە، سەرنجام بڕیاردەدات لەگەڵ خانمێکی بەڕێز و خاوەن بنەماڵەی ئەم کوردستانە خێزان پێکبھێنێت ئەم بڕیارەشی ئێمە وەک کەسە نزیکەکان و خانەوادەی کاکە ژیار و خانەوادەی خانمە بەرێزەکە لێی ئاگاداربووین و لە چەندین ئاڵوگۆڕی باسوخواستی ھاوسەرگیریان راوێژمان گۆڕیوەتەوە لەگەڵییان، دیداری چوارشەممەی ماڵئاوایش بەئاگاداری ھەردوو بنەماڵەبووە و دیداری دوو کەسی دەزگیرانداربووە ھەر بۆ قسەکردن بووە لەسەر پرۆسەی ھاوسەرگیری و ئایندەی ژیانی پێکەوەییان کە مخابن ژەھری (گاز) ھەناسەی ھەردووکیان دەخاتە مەترسییەوە و سەرەنجام ژیانی کاکە ژیارمان دەبات و نایداتەوە پێمان، بۆ ئەمە ئێمە ھیچمان لەدەست نایەت جگە لەوەی بە پەروەردگارمان بڵێن ( ئیلاھی ھیخۆت بوو، خۆت برتەوە، بەھەشت ئارامگای بێت ).
ھەرلەگەڵ وەفاتی کاکە ژیار خانەوادەی خانمە بەرێزەکەش کۆست باربوون و چەندین جار رایانگەیاندووە کۆستی ژیانئاوای ژیار بۆ ئەوان قورستره نەک بۆ خانەوادەی ژیار خۆی، زۆرینەی ئەندامانی خانەوادەی ئەو خانمەش بەشداری پرسەی کاکە ژیاربوون وەک پرسەی خۆیان مامەڵەیان لەگەڵکردووە و بەئاشکرا ئەوانیش دەڵێن "ئەوەی سۆشیاڵمیدیا بێڕەحمانە بەکاکە ژیاری کرد کۆستی ھەردوولای گەورەتر کرد".
ژیان و ئیمانی کاکە ژیار ھەموو ئەوانە شاھیدی بۆدەدەن رۆژێک لەرۆژان ئەم کوڕەمانی ناسیوە پەلەقاژێ و کێبەڕکێی ناشەریفانەی سۆشیالمیدیا نایشێوێنێت.
درود بۆ رۆحی پاکی کاکە ژیار، نزامان وایە لەگەڵ خۆشەویسانی مەجلیسی گەرمبێت و بەھەشت ئارامگای بێت.
جارێکی تریش سوپاس بۆ خەمخۆری و خزمایەتی ھەموو دۆستان
ھەردوو بنەماڵەی کاکە ژیار و ئەو خانمەی بڕیاربوو دەسپێکی ژیانی پێکەوه‌ییان ئەم بەھارەبێت.

 

هه‌واڵی گرنگ