وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی موچه‌ی سێ مانگی وانه‌بێژانی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی په‌روه‌رده پێشان دا‌و دەستدەکرێت بە دابەشکردنی.
به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری كه کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە، وەزارەتی پەروەردە رازی بووە له‌سه‌ر خه‌رجكردنی كرێی مامۆستایانی وانه‌بێژی په‌روه‌رده‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه بڕی پاره‌كه له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌روه‌رده‌كان خه‌رجبكرێت له‌دوای وردبینیكردنی له گهنجیهكان له‌چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كاندا.
بڕی ٤ ملیار و ٦٧٥ دینار به‌شێوه‌ی بڕاوه وه‌ك كرێی مامۆستایانی وانه‌بێژ بۆ مانگه‌كانی ١٠ و ١١ و ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ خه‌رجده‌كرێت.
بەپێی نوسراوەکە هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بڕی ٣٠٠ هەزار دیناری مانگانه‌یان بۆ خه‌رجده‌كرێت، هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دبلۆم بڕی ٢٥٠ هەزار دیناری مانگانه‌یان بۆ خه‌رجده‌كرێت.