فریاكەوتنی خۆرئاوای هەولێر بۆ كۆڕۆنا ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فریاكەوتنی خۆرئاوای هەولێر بۆ كۆڕۆنا ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە

 

 

ئاگاداریەك بۆ ئەو هاوڵاتیانەی كە هاوەڵی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆڕۆنان لە نەخۆشخانەكەمان، بۆ سەلامەتی و دووربونتان بە كێشەو گرفتەكان و پاراستنی گیانی خۆتان و خانەوادەتان، پێویستە ئەم ڕێنماییانەی لای خوارەوە پەێڕەو بكەن.

1. دەبێت تەنها یەك (1) هاوەڵ لەگەڵ نەخۆش بێت.

2. سەردانیكردنی نەخۆش بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە.

3. هەتا بكرێ داوای گۆڕینی هاوەڵی نەخۆش مەكەن بۆ ئەوەی نەبێتە سەرچاوەی توشبوونی كەسانی دی خێزانەكانتان، لەكاتی زۆر پێویست (3) ڕۆژ جارێك دەبێ بەپێی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی.

4. جگەرەكێشان لەنێو نەخۆشخانە بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە، بۆیە ڕێگە بەهەموو جۆرەكانی جگەرەو چەرخ نادرێ ببردرێتە ناو نەخۆشخانە.

5. بردنی كەل و پەلی كارەبایی بەهەموو شێوەیەك قەەغەیە وەك (هیتەرو، چاپەستی كارەبایی و هیتر....).

6. هاوەڵی نەخۆش دەبێت پابەندی ڕێنمایی پزیشك و نەخۆشخانە بێت، بەبێ پرس دەستكاری كەل و پەل و ئامێرە پزیشكیەكان نەكات تەنها لە ڕێگەی پزیشك یان كارگێڕی نەخۆشخانە نەبێت.

7. پاراستنی كەل و پەلی نەخۆشخانەو پاك و خاوێنی نێو نەخۆشخانە ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتیمانیە.

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر

 

هه‌واڵی گرنگ