نەخۆشخانەیەكی تری كۆڕۆنا دەكرێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نەخۆشخانەیەكی تری كۆڕۆنا دەكرێتەوە

 

 

تەندروستی سلێمانی نەخۆشخانەی فریاكەوتن بۆ توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكاتەوە كە تایبەتە بەچارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، نەخۆشخانەیەكی دیكەی تایبەت بەچارەسەری توشبوانی كۆرۆنا دەكرێتەوە.

رونیشكراوەتەوە، دوای بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لەسنوری پارێزگای سلێمانی لەئیستادا ئامادەكاری دەكرێت بۆكردنەوەی (نەخۆشخانەی فریاكەوتن بۆ توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا) وەتایبەت دەكرێت بۆ چارەسەری تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەمەش دوای ئەوەدێت كە ڕێژەیەكی زۆری تووشبوانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیادی كردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، داوا لە هاوڵاتیان دەكەین پابەندبن بە ڕێنماییەكانی خۆپارێزی جێ بەجێ بكەن.

 

هه‌واڵی گرنگ