لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ڕێگەی مەرزی کیلێ – قەڵادزێ ژنێک کە خۆی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و گیانیلەدەستدا.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ڕایگەیاند:“ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری هۆندا بووە و لە ڕێگەی نێوان مەرزی کیلێ – قەڵادزێ لەنزیک گوندی دارەشمانە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستداوە”.
ئەوەش هاتووە :ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە لە ڕووداوەکەدا ناوی (خ . ئـ)ە و لەڕەگەزی مێیە، لەدایکبووی 1990ە، خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە، لەکاتی ڕووداوەکەدا دوو منداڵەکەی لەگەڵدا بووە.
هاوكات سەبارەت بە تەندروستیی منداڵەکان پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، “باری تەندروستیان جێگیرە”.