مامۆستایەكی بواری میدیا : لایەنە سیاسیەكان تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بە پێچەوانەی پەیامە سەرەكیەكەی بەكاردەهێنن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مامۆستایەكی بواری میدیا : لایەنە سیاسیەكان تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بە پێچەوانەی پەیامە سەرەكیەكەی بەكاردەهێنن


كوردیوـ سلێمانی ـ نیاز فاروق


ماوەی چەند ڕۆژێكە بەهۆی پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و بابەتی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەشێك لە بەكارهێنەرانی تۆڕِەكۆمەڵایەتیەكان و پەیج و ئەكاونتەكانیان بۆ مەبەستی سیاسی گرژی و ناوزڕاندن و تەخوێنی بەرامبەر بەكار دەبەن و مامۆستایەكی پسپۆڕی میدیایی ئەو هەنگاوەی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بە پێچەوانەی پەیامە سەرەكیەكەی وەسف دەكات.


لە دیدارێكی سایتی كوردیودا (د.یەحیا عومەر ڕێشاوی ) مامۆستای زانكۆ و پیسپۆڕی بواری میدیا تیشك دەخاتە سەر ئەو پەیامەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی بۆ دامەزراوە و وەڵامی چەند پرسیارێكی كوردیوی بەم شێوەیە دایەوە.


كوردیوئەو پەیامانە چین كە پێویستن لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە ئاڕاستە بكرێن؟


د.یەحیا ڕێشاوی: لە ڕاستیدا ئامانج لە دروستكردنی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بووەتە ئامڕازێك تاوەكو بەكارهێنەرانیان پەیوەندی لەگەڵ یەكدا دروست بكەن و بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئەم تۆڕی كۆمەڵایەتیانەوە ئاستی پەیوەندیەكان بەهێز بكرێت.


دیارە ئەم تۆڕە كۆمەڵایەتیانەش وەك هەر ئامڕازێكی دیكە بۆ مەبەستی باشیش و خراپیش لە لایەن بەكارهێنەرانیەوە بەكاردەهێندرێن و سانسۆریش زۆر كەمترە لەو سانسۆرانەی كە لەلایەن لایەنە پەیوەندارەكانەوە لەسەر كەناڵەكانی ڕاگەیاندن هەیە.


كوردیو: بارودۆخی سیاسی لە هەرێمی كوردستان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانیشدا ڕەنگدانەوەی هەیە و بونەتە شوێنی ململانێو دژایەتی كردنی یەكتری لەلایەن بەشێك لە هاوڵاتی باكگراوند سیاسی ئەمە ئاسایی وەردەگیرێت یاخود نا؟


د. یەحیا ڕێشاوی: بەداخەوە خەریكە لە هەرێمی كوردستان ئەم تۆڕە كۆمەڵایەتیانە لەو ئاڕاستەی كاركردنی خۆیدا نابرێن و بەكارهێنەرانی ئاڕاستەی ڕاستەقینەی كاری تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانیان بەلاڕێدا بردوە.


وای لێهاتوە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بوارە كۆمەڵایەتیەكەی جێهێشتوە و بۆ ئاڕاستەیەكی سیاسی وەرگرتوە و كەسایەتی و گروپە سیاسیەكان وەك میدیا حیزبیەكانیان ئاڕاستەی ئەندامانیان لەوێوە دەكەن و هەندێك جاریش دەگاتە ئاستی ناوزڕاندن و تۆمەتبەخشینەوە و نانەوەی توندوتیژی و تەخوینكردنی یەكتری ئەمەش پێچەوانەیە لەگەڵ ئەو پەیام و ئامانجانەی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتیانەی بۆ دامەزراوە.


كوردیو: بۆچی سیاسیەكان بەشێك لە ململانێكانیان بردوەتە ناو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە؟


د.یەحیا ڕێشاوی : ئێستە ڕۆڵی شۆسییال میدیا هیچی كەمتر نیە لەو ڕۆڵ و كاریگەریانەی كە دەزگا میدیاییەكانی دیكە و بگرە زیاتریشە چونكە بەكارهێنەریكی یەكجار فراوانیان هەیە بۆیە ئەو چالاكەوانەی ناو فەیسبوك یان تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانی دیكە كە بابەتێك یان ڤیدیۆیەك دادەنێت ئەوەندە لەوی لایك و كۆمینت و شەیری بۆ دەكرێت ڕەنگە لە میدیا كانەوە ئەوەندە خوێنەر یاخود بینەری نەبێت .


كوردیو: هیچ سانسۆرێك هەیە بۆ ڕێگری كردن لەو پشێویانەی كە لە ڕێگەی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانەوە دروست دەبن؟


د. یەحیا ڕێشوی : پێویستە بەكارهێنەر خۆی ئەوە بزانێت كە كە ئێستا سۆشیال میدا جێگەی كەنالێكی ڕاگەیاندن دەگرێتەوە و ئەو بابەتەی كە بڵاوی دەكاتەوە لەسەری دەبێتە ماڵ بۆیە پێویستە پابەندی ئیتیكی ڕۆژنامەوانی بێت و بەها ئەخلاقیەكانیش ڕەچاوبكات بە هەستیاریەوە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و ئاگای لەوەش بێت پەیامێكی جوان بگەیەنێت نەك پێچەوانەكەی.


كوردیو: ئێستا بەكار هێنەرانی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بەتایبەت (فەیسبوك) جێگەی شەڕە جنێوی لایەنگری لایەنە سیاسیەكانە ئایا حیزبەكان ئاڕاستەی ئەندامانیان دەكەن وا بكەن؟


د.یەحیا ڕێشاوی:جاری وا هەیە هەندێك حیزبی سیاسی هەن ئەم تۆڕە كۆمەڵایەتیانە بەكاردەهێنن بۆ ڕەواجدان بەو بیرە سیاسیەی هەیانە و بە مەبەست ڕەچاوی ئەخلاقیات نەكەن لەبەرامبەر دژەكان یاخود لایەنە ڕكابەرەكانیان ئەمەش لە دونیای ململانێی سیاسەتدا وێنەی زۆرە .بۆیە دەكرێت هەردوو دیوەكەی بخوێندرێتەوە هەم لایەنە سیاسیەكان ئەندامانیان ئاڕاستە بكەن لە ڕیگەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە و دەشگونجێت بەكارهێنەرانی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتیانەش حیزبەكانیان بەپێی خواستی خۆیان ئاڕاستە بكەن.


أ.س

 

 

هه‌واڵی گرنگ