ئایا 2018 ساڵی ڕوبەڕوبونەوەی ئیسرائیل و ئێران ئەبێت؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئایا 2018 ساڵی ڕوبەڕوبونەوەی ئیسرائیل و ئێران ئەبێت؟

 

كوردیو - تایبه‌ت 

وەرگێرانی: ئیسحاق عەلائەدین

ڕۆژی شەممەی شوباتی 2018 چەندین ڕوبەروبونەوە لە نێوان سوریا و ئیسرائیلدا ڕویدا ، كە بووە هۆی كەوتنە خوارەوەی فرۆكەیەكی جۆری تەرازی "f16"ی ئیسرائیلی ، لە ئەنجامدا ئیسرائیڵ هێرشی توندی كردە ناو قوڵایی خاكی سوریا و چەندین سەربازگەی بۆردومان كرد .

تەلەفیزیۆنی فەرمی سوری ڕایگەیاند بۆردومانی ئیسرائیڵ ریفی دیمەشقی بە ئامانج گرتووە ، وە دواتر بۆردومانی چەند شوێنێكی تری كردووە ، ئەوە تەلەفیزیۆنی فەرمی سوریا ڕایگەیاند ، وە سەرچاوە ئیسرائیڵیەكان ئێران تۆمەتبار دەكەن كەوا هێزی ئێرانی لە ناو خاكی سوریادایە و هۆكاری كەوتنەخوارەوەی فرۆكەكەی ئیسرائیل بووە .


ئافێخای ئەدەرعی وتەبێژی فەرمی سوپای ئیسرائلی لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا و لە تویتێكدا ڕوبەڕوبونەوەی نێوان ئیسرائیڵ و ئێرانی نوسیوە ، ئاماژەی كردووە كە "سەرەتا نمایشی سەربازی ئیسرائیڵی لە ڕێگەی فرۆكەی شەڕەوە بەسەركەوتوی ئەنجام درا ، وە فرۆكەی بێ‌ فرۆكەوانی ئێرانی سنوری ئیسرائیڵی بەزاند و هاتە ناو خاكی ئیسرائیڵەوە" .

هەندێك لە بۆچونەكان پێشبینی ئەوەیان كردبوو كە لە سەرەتای ساڵی 2018دا ، ساڵی ڕوبەڕوبونەوەی نێوان تەلئەبیب و تاران ئەبێت ، بۆیە تۆماس فریدمان نوسەری بەناوبانگ لە بابەتێكدا لە ڕۆژنامەی "نیویۆرك تایمز"دا قسە لەسەر "شێتی" دەكات ، و دەڵێت: پێویستە بەپێی پێویست پارێزگاری لە ئاشتی نێوان ئیسرائیل و ئێران بكرێت .

نوسەر لە بابەتەكەیدا ئاماژە دەكات بە گەشتكردنی بۆ بەرزایەكانی جۆلان لەسەر سنوری سوریا لەگەڵ ئیسرائیل ، وە پرسیار دەكات و دەڵێت: "كێ‌ باوەڕ دەكات كە لە راستیدا شەڕی داهاتو لەو ئارامیە جوانەدا دەست پێدەكات ؟ .

 

دانانی توند


فریدمان دەڵێت: "سەردانی سنورەكانی ئیسرائیلم كرد كە هاوسنورن لەگەڵ وڵاتانی لوینان و سوریا ، وە لە دورەوە چیای شێخ موكەلەل هەیە كە بە بەفر داپۆشراوە ، داوا لە وەرزشوانانی سەر بەفر دەكەم بێن بۆ سەر ئەو چیایە یاری سەر بەفر بكەن ، كە گەمارۆ دراوە بە گوندەكانی سوریا و لوبنان ، زۆر خۆشە و بۆخۆی شوێنێكی گرینگی گەشتیارییە ، و جگە لە دەنگی تەقەی ڕاوچیەكانی لوبنان هیچ دەنگێكی تر نابیسترێت" .

فریدمان پێی وایە: "ناوچەكە بە دارستانی سنەوبەر داپۆشراوە ، دەوڵەت –كە ئیسرائیلە- هەوڵ دەدات لەگەڵ سوپای بەشار ئەسەد لە سوریادا جوڵە بكات ، و كێبەركێ‌ لەگەڵ هێزە هەرێمایەتیەكەدا –كە ئێرانە- لەگەڵ هێزە گەورەكەدا –كە ڕوسیایە- بكات ، وە لەگەڵ هەڵگەراوە بەهێز و سەرشێتەكان (حزبوڵای لوبنانی و داعش) ، و عەشائیرەكان و مەسیحیەكان و تایفەكانی دروست بكات" .


نوسەر دەڵێت: "بۆ ئەو ناوچەیە هاتم ، ناوچەكە هەمو كات بۆ تەقینەوە ئامادەیە ، ئەگەر ڕوبەڕوبەنەوە لە عێراق و سوریا و تەواوی هێزی هاوپەیمانان و داعشدا ڕوبدات ، كە چیرۆك و كاری یەكەمە بۆ ساڵی 2017 ، چونكە چیرۆكی یەكەم لە ساڵی 2018دا ساڵی ڕوبەڕوبونەوە دەبێت ، كە لە نێوان ئیسرائیل و ئێران و هاوپەیمانەكانی (لە حزبوڵای لوبنانی و هاوپەیمانی شیعی) دا كە درێژكراوەی سنوری سوریا و ئیسرئیلە دەكوڵێت" .


فریدمان ئاماژە دەكات و دەڵێت: "لە نێوان (1500) بۆ (2000) هەزار ڕاوێژكاری ئێرانی كە دو ساڵە لە دیمەشق و بەیروتدا كار دەكەن ، هەستاون بە ئاراستە كردنی هەزار كەس لە چەكدارانی حزبوڵای لوبنانی و (10000) هەزار چەكداری شیعی لە ئەڤغانستان و پاكستان ، بۆ ئەوەی بەهۆی شەڕی ناوخۆ لە سوریا ئۆپزسیۆنی سوننی و داعش لەناوبەرن" .

نوسەر نوسیویه‌تی : "خۆم لایەنگری ئێران نیم ، وەڕێز لە خۆپیشاندانەكەی كەنداوی عەرەبی دەگرم و شەرعیە ، بەڵام چەند پرسیارێكم هەیە ئێران لێرە چی دەكات؟ دیموكراسی لە لوینان لەناو دەبات؟ ، دەیەوێت لە دەستەڵاتی حوكمڕانی سوریادا بەشدار بێت؟ ، ئێستا نوێنەرایەتی ئەو هەڕەشە یە دەكات بۆ سەر ئیسرائیل ئەكرێت ، قەبارەی هاوكاریەكە چەندە؟ ، هاوكاری ڕوسیا لەگەڵ ئێران لە ناو شۆرشی سوریادا؟ ، بۆ ئەوەشیان لەگەڵ ئیسرائیل لە پەیوەندی دایەیان نا؟ ، ئایا بۆ پاراستنی ئێران و حزبوڵا سیستەمی سارۆخی زەوی و ئاسمانی بەكار دەهێنێت؟ كە ناسراوە بە (ئێس 400)؟ ، و ئەو سارۆخە ئێستا ئەتوانێت ماوەی سوریا و ئیسرائیل ببڕێت" .


فریدمان وتی: "ئێستا ئەو دو پرسیارە لەم هەفتەیەدا وەڵامیان دراوەتەوە ، گوێبیستی بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیڵین لە چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆكی ڕوسیا چی دەڵێت و چی وت ، بۆ حەوتەمین جار و لە ماوەی دو ساڵدا: ئیسرائیل ڕێگە بە ئێران نادات خۆی لە سوریا و لوبنان بەهێز بكات ، بەڵكو دروست كردنی سارۆخی وردبین ... وە ئەوەش ڕون بو ، كە بۆ ڕاگرتنی ئێران بو ئەگەر نەوەستێت" .

 

سیاسەتی ئیسرائیڵ لە سوریا

نوسەر دەڵێت: "ئیسرائیل تا ئێستا توانیویەتی یاری سێ‌ ڕەهەندی لە شەڕەكانی سەدەی بیست و یەكدا بە سەركەوتویی بكات ، تەنانەت لە پشت شەڕی ناوخۆی سوریا دایە ، لە هەمان كاتدا هەستا بە پرۆسەیەكی ورد ، و بۆردومان كردنی ئیرانیەكان و حزبوڵای لوبنانی ، و قەدەغە كردنیان لە قسە كردن لەسەر سارۆخەكانیان ، بەڵام بەپێی وتەی پشپۆرانی سەربازی ئیسرائیڵی حزبوڵای لوبنانی و ئێران بەپێی توانایان هەوڵی خۆیان داوە" .

فریدمان پرسیار دەكات: "ستراتیژیەتی ئیسرائیڵ لەسەر ئاگرێكی خامۆشدا چیە بۆ پارێزگاری كردن لە ململانێی لەگەڵ حزبوڵای لوبنانی و ئێراندا؟ سەرەتا و كۆتایی هەستاوە بە ناردنی پەیام بۆ حزبوڵای لوبنانی و ئێران ، بەوپێیەی ناتوانن بەو شێتیە بەسەریدا زاڵ بن ، لە حاڵەتێكدا پێموایە ئێرایەكان و حزبوڵای لوبنانی دەتوانن راجیمەكان و سارۆخەكانیان لە سوریا و لوبنان لە ناو دانیشتوانی چڕ و پڕدا دابنێن ، لە هەمان كاتدا پێشبینی دەكەن ئیسرائیڵ هەستێت بە وێران كردنی ، سەرەرای ئەوەی بەشێكی پرۆسەكە زیانی ئەبێت ، بۆیە ئەوان ئەمرۆ هەڵە ئەكەن هەر وەكو لە ساڵی 2016دا هەڵەیان كرد" .


نوسەر ڕونی دەكاتەوە: "سەركردە سەربازە ئیسرائیڵیەكان قەناعەتیان بەوە هەیە كە حزبوڵای لوبنانی لە ساڵی 2006وە تا ئەمرۆ توانای ڕوبەڕوبونەوەی لەگەڵ ئیسرائیڵدا هەیە ، چونكە فرۆكەكانی سەربازی ئیسرائیڵی بێ‌ بەزەییانە بۆردومانی ژێرخانی لوینان و سەرجەم پێگە و بارەگاكانی حزبوڵا و پێگە سەربازەكانی كەناری باشوریان كرد ، بەڵام ئەوەی كە ئەیكەن ئەسكەندەناڤیا نیە" .


فرێدمان لە بەرپرسێكی ئیسرائیڵی دەگوازێتەوە و ئەڵێت: "واقیع لێرەوە دەست پێدەكات ، كاتێك بیركردنەوەت كۆتایی دێت" ، هەروەها دەڵێت: "زۆربەی جار ، شێت ئەوەیە كە دەتوانێت شێتێكی تر بوەستێنێت ، بەدڵنیاییەوە پەیامەكە گەیشتە حەسەن نەسروڵا ، لە دوای شەڕ ئیعترافی كرد كە نابێت دەست بكرێتەوە بە شەڕ ، هەرچەندە دەیزانی كە ئیسرائیڵ هۆكاری سەرەكی ئەو وێرانكارییە" .


نوسەر دەڵێت: "لە راستیدا پلان دانەرانی سەربازی لە سوپای ئیسرائیڵدا بە ئاواتەوەن ئێران ئەوەی لە بیر بێت ، وە دەڵێن دواجار دەیتوانی شەڕی بە وەكالەت لە دژی ئیسرائیل بكات ، بەتایبەتی لە سوریا و لوبنان ، و لە هەمان كاتدا پارێزگاریش لە بەرەی ناوخۆیی بكات ، بەبێ‌ ئەوەی دەستی لێبدات ، ئەوەش خەیاڵە ، وە ئیسرائیل غەواسەی نەوەوی كڕی ، كە لە شێوە و جۆری دۆلفین بو ، وە دەتوانن لە كەنداوی عەرەبیدا كار بكەن ، و سارۆخی جۆری كۆرز لە ناو قوڵایی دەریادا بەكار بێنن".

وە فریدمان هەستی كردبو : "ئێران دوژمنێكی سەرسەختە و دەستی دەستی پێ‌ دەكات ، دەیەوێت كار لەسەر نوێكردنەوەی سارۆخەكانی بكات ، بەتایەتی ئەوانەی ئەو جۆرەیان كە ئەگەرێنەوە بۆ ساڵانی حەفتاكان لە سەدەی رابردودا بە وردی بۆ شەڕی زەوی و ئاسمانی بەكار هێنران ، وە حوسیەكانیش لە یەمەن كە هاوپەیمانی ئێرانن ، هەمان چەك بەكار دێنن" .


چەكی حزبوڵا ئیسرائیل دەخوات

نوسەر هۆشداری دەدات كە ئیسرائیل هەواڵی بە پۆتین داوە و ئاگاداری كردۆتەوە كە ڕێگە بە ئێران نادات تەكنەلۆژیای سارۆخی لە لوبنان دروست بكات و جێگیری بكات ، یان بۆ سارۆخی جۆری پێشكەوتو تر بگوازێتەوە ، و حزبوڵای لوبنان لە ڕێگەی گەنجینەكانی یان لە ڕێگەی سوریاوە خاوەنداریەتی بكات ، بۆیە پێویستە لەسەر ڕوسیا لە دژی ئیسرائیل دەست لە پرۆسەكە وەرنەدات ، جێگای ئاماژەشە دیارنیە پۆتین كەی ئەو بەڵێنە دەدات .

فرێدمان دەڵێت: "ئەوە كارێكی بچوك و ئاسان نیە ، ئەگەر حزبوڵای لوبنانی ئەمرۆ بییەوێت لە بینایەی سەربازی یان لە كارگەی تەكنەلۆژیای لوبنانی بدات ، ئەوە پێویستی بە (25) سارۆخ هەیە هەرچەندە ئەگەر سارۆخی پێشكەوتوی ئێرانی بێت ئەوە تەنها پێویستی بە یەك یەك سارۆخە ، وە لێرەدا پێشبینی زۆر هەیە كە ئەو سارۆخەی ئێران (30) مەتر چوار گۆشە لە چوار دەوری خۆی بە تەواوی وێران ئەكات ، ئەوەش بۆ ئیسرائیل زیانێكی گەورەیە" .

نوسەر بڕوای وایە و دەڵێت: "لە ڕاستیدا شەڕ شتێك نیە كە هەر ببێت ، لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردودا ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنانی و ئێران هەوڵیان داوە كە وەكو زابتێكی سەربازی ئیسرائیلی وتی (گڤتوگۆی بزوێنەر) بكەن بەڵام هەر یەكێك لەو لایەنانە هەستاوە بە گەمارۆدانی كێشەكان ، بەبێ‌ ئەوەی سوكایەتی بە یەكتری بكەن ، كاتێكیش ئیسرائیل لە یەنایەری 2015دا جەنڕاڵێكی ئێرانی و چەندین سەربازی حزبوڵای لوبنانی لە سوریادا كوشت ، ئەوە حزبوڵای لوبنانی لەسەر سنوری ئیسرائیل بە سارۆخ وەڵامی ئیسرائیلی دایەوە ، و دو سەربازی ئیسرائیلی كوشت ، ئەوەش گەورەترین كێشەی نێوان ئیسرائیل و ئێران بو لە ساڵی 2006دا" .

فریدمان دەڵێت: "ئیسرائیل دوای بیركردنەوەیەكی قوڵ بریاریدا تۆڵە لە ئێران بكاتەوە ، ئەوە بو پەیامێكی ئاراستەی حزبوڵای لوبنانی و ئێران كرد ، ئەوەش گڤنوگۆیەكی بزوێنەر بو ، بەڵام تاكەی بەردەوام دەبێت؟" .

نوسەردەڕوات باس لە شتێكی تر ئەكات و دەڵێت: "ئەمڕۆ ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنانی و ئێران زۆر بەهێزترن لە بەرامبەر ساڵی (2006)دا بۆیە ئەگەر بیانەوێت شەڕی سارۆخی بكەن ئەوە بەدڵنیاییەوە هەمویان زیان ئەكەن ، وە ئەمرۆ ئیسرائیڵ خاوەنی دۆڵی سیلۆكۆنە ، كە دەیان كۆمپانیای گەورەی تیایە ، و ئامرازی گەشەكردن ئامادە دەكەن ، بەڵام حزبوڵای لوبنانی و ئێران دەست دەگرن بەسەر هەردو وڵاتی سوریا و لوبناندا ، بۆیە هیچیان نایانەوێت جارێكی تر ئەو زیانە بكەن و شەڕی سارۆخی بەرپا بكەن" .

تۆماس فریدمان لە كۆتایدا دەڵێت: "هەرچەندە ئەوە سەرچاوەیەكە بۆ دڵخۆشییە ، بەڵام بەداخەوە ، هەندێك هەلی تر هەیە ، كە خراپ رێز لە یاری شەترنجی سێ‌ ڕەهەندیەكە ئەگرێت ، بۆیە داهاتو تەواو جیاواز ئەبێت" .

م-ع-كانی

 

هه‌واڵی گرنگ