ئەنجومەنی شورای ھەرێمی كوردستان لە نێوان كار و بڕیاردا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەنجومەنی شورای ھەرێمی كوردستان لە نێوان كار و بڕیاردا

ئامادەكردنی : كاروان محەمەد سینۆ

ئەنجومەنی شوورای ھەرێمی كوردستان، دامەزراوەیەكی یاسایی و دادوەرییە، چونكە لەیەك كاتدا لە ڕێگای دادگای كارگێڕی و دەستەی بەرزەفتكردنی فەرمانبەرانی ھەرێمەوە، دەسەڵاتی كاری دادبینی ھەیە، لەلایەكی تریشەوە كاری داڕشتن و وردبینی بۆ پڕۆژە یاساكان دەكات یاخود ڕاوێژ و ڕای یاسایی لە سەر ئەو بابەتانەی كە لەلایەن دەستگاكانی حكومەتەوە، ئاراستەی دەكرێت، دەردەبڕێت، بەوجۆرەش خۆی لە ئاوێزەی ئەنجامدانی كاری یاسایی دەبینێتەوە. ئەنجومەنی شوورا بەپێی یاسای ژمارە (١٣) ساڵی ٢٠٠٧، یاسای وەزارەتی داد، لە ڕووی كارگێڕیەوە لكێنراوە بە وەزارەتی داد.

ئەم ئەنجومەنە ئەرك و كارو ئامانج و پێكھاتەكانی بەپێی یاسای ژمارە (١٤) ساڵی ٢٠٠٨، یاسای ئەنجومەنی شوورای ھەرێم ڕێكخراوەو و ڕاییدەكات. ئەنجومەنی شورای ھەرێمی كوردستان چەند پێكھاتەیەكی یاسایی و ئیداری لە ئامێز گرتووە كە چالاكانە ئەرك و فەرمانەكانی ئەنجوومەن رادەپەڕێنن بەم شێوەی خوارەوە:

١. دەستەی سەرۆكایەتی: ئەم دەستەیە پێكھاتووە لە سەرۆكی ئەنجومەنی شوورا و جێگری سەرۆك و كۆنترین ڕاوێژكار. ئەركەكانی بریتییە لە دانانی پلان و سیستەمی كاركردن و كاندیدكردنی كەسانی بە توانا بۆ پۆستی ڕاوێژكاری یاریدەدەر و دیاریكردنی ئەندامانی (راوێژكار) دەستەی بەرزەفتكردن و تاوتوێكردنی ئەو بابەت و كێشانەی كە گرنگ و پێویستە. وە كۆبوونەوەكانی بە پێی پێویست ئەنجامدەدات.

٢. دەستەی گشتی: دەستەی گشتی گەورەترین و گرنگترین دەستەیە لە ئەنجومەنی شوورای ھەرێم، پێكھاتووە لە سەرۆكی ئەنجومەن ، جێگری سەرۆك، ڕوێژكاران ،

ڕاوێژكارانی یاریدەدەر. ئەم دەستەیە سێ ئەركی گرنگی لە ئەستۆدایە كە ئەمانەن: • ئەو بڕیارانەی كە لەلایەن دادگای كارگێڕی یاخود دەستەی بەرزەفتكردن دەردەچێت و یەكێك لەلایەنەكانی داواكە یاخود ئەندامی داواكاری گشتی بە یاسایی و دادپەروەری نازانێت، ئەوا دەتوانێت لەلای دەستەی گشتی تانەی لێبدات، ئەو كات دەستەی گشتی وەكو دادگای پێداچوونەوە كاری پێداچوونەوە بۆ بڕیارەكە ئەنجامدەدات و لە راست و دروستی دەكۆڵێتەوە و، لە پاشان بریاری پێویستی لە بارەوە دەردەكات .

 ئەنجامدانی كاری داڕشتن و وردبینی بۆ پڕۆژە یاساكان، كە لەلایەن دەستگاكانی حكومەتی ھەرێم ئاراستەی دەكرێت. •

دەربڕینی ڕاوێژو ڕای یاسایی لە سەر ئەو بابەتانەی كە لەلایەن وەزارەت و فەرمانگە نەبەستراوەكان بە وەزارەت ئاراستەی دەكرێت. كۆبوونەوەكانی خۆی ھەموو ھەفتەیەك و بەپێی پێویست، بە ئامادەبوونی ھەموو ئەندامان یاخود سێی لە سەر چواری ئەندامان ئەنجامدەدات.

٣. دادگای كارگێڕی: ئەم دادگایە لە لایەن دەستەیەك لە دادوەری پسپۆر و شارەزا ھەڵدەسوڕێنرێ و پێی دەوترێ دەستەی بەرزەفتكردی فەرمانبەران. دەستەی بەرزەفتكردنی فەرمانبەرانی ھەرێم: دەستەی بەرزەفتكردن پێكدێت لە جێگری سەرۆك و دوو ڕاوێژكار، كە لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی دیاریدەكرێن. سەیری ئەو داوایانە دەكات، كە لە ماددە(١٣) یاسای ئەنجومەنی شوورادا ھاتووە بەم شێوەی خوارەوە: • سەیركردنی دروستی ئەو فەرمان و بڕیارە كارگێڕیانەی كە لە فەرمانبەران و دەستەكان لە فەرمانگەكانی ھەرێم دەردەچن لە دوای بەركاربوونی ئەم یاسایە، كە لایەنێك دەست نیشان نەكراوە بۆ تانون لێدانی لە سەر تانوت لێدانێكی خاوەن ئەگەری بەرژەوەندیی، تەنیا ئەوەندە بەسە كە ترسی ئەوە لە گۆڕێدا ھەبێت كە زیان بەر لایەنی بەرژەوەندیدار بكەوێ.

• یەكلاكردنەوەی تانوتە تایبەتەكان بە ھەڵبژاردنی دەستە خۆجێیەكان. • یەكلاكردنەوەی ئەو داوایانەی كە دەستەكان و كەسەكان پێشكەشی دەكەن بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارە كارگێڕییە كۆتاییەكان.

• داواكانی ڕەگەزنامە.

• داواكانی قەرەبووكردنەوە لەو زیانانەی كە لە ئەنجامی بڕیارە كارگێڕییەكانی بە نا یاسایی دەرچوون.

• تانووتدان لە بڕیارە كۆتاییەكانی كە لە لایەنە كارگێڕییەكانەوە دەرچوون لەبارەی كێشەكانی باج و ڕەسم بەپێی ئەو یاسایەی كە چۆنیەتی سەیركردنی ئەو ناكۆكیانە ڕێكدەخات.

• تانووتدان لە ڕەتكردنەوە یان كارنەكردنی فەرمانبەر یان دەستەی فەرمانگەكان و دەزگاكانی ھەرێم لەبارەی دەركردنی بڕیارێك یان فەرمانێك كە پێویست بوو لە سەری لە ڕووی یاساییەوە بیكات. بەشێوەیەكی گشتی ئەنجوومەنی شورای ھەرێمی كوردستان دوو شێوازی كارئەنجام دەدات، یەكەم كار قەزائی، دووەمیان كاری یاسایی تەشریعی ، بەم شێوەی خوارەوە:

• داڕشتن و وردبینیكردنی پڕۆژە یاساكان: ئەمەش كارێكی یاسایی پڕوفیشناڵە كە بۆ ئەم مەبەستە چەندین دادوەر و پسپۆری یاسایی و قەزائی ئەم كارە ئەنجام دەدەن. • ڕادەربڕینی یاسایی: ئەمەش وەكو لە سەروە باسمان كرد كارێكی یاسایی تایبەت مەندە. • سەیری ئەو داوایانە دەكات كە لەماددەی(١٣) یاسای ئەنجومەندا ھاتووە: ئەمە كارێكی قەزائییە و لە لایەن چەند دادوەرێكی پایە بەرز و زاناو پسپۆر .(دەستەی بەرزەفتكردن) ئەنجام دەدرێت و سەیری ئەو داوا و كێشانە دەكات، كە لە ئەنجامی پیادەكردنی یاسای ڕاژەی شارستانی فەرمانبەران سەرھەڵدەدەن. واتا بوونی دادگای كارگێری لە نێو پێكھاتەكانی ئەنجوومەنی شورای ھەرێمی كوردستان كە یەكێكە لە دەزگاكانی وەزارەتی داد سەر بە دەسەڵاتی تەنفیزی وای كردووە كە دەسەلاتی دادوەری لە كوردستان دوولایەنەبێ، لایەنی قەزائی یاسایی و لایەنی قەزای كارگێری. لەرووی كاری تەشریعیەوە ئەنجوومەنی شووری ھەرێمی كوردستان بەپێی پێویست و داوای لایەنە پەیوەندارەكان ساڵانە چەندین یاسا ھەموار و تەشریع دەكان یاخود پڕوژەیاسا راییی دەكەن یاخود ھەڵی دەوەشێننەوە، لە خوارەوە ئاماری پرۆژە یاساكانی ساڵی ٢٠١٢ و ٢٠١٣ دەخەینەروو: ئەوپرۆژە یاساییانەی كە لە ساڵی ٢٠١٢ ئەنجام دراون ١) پرۆژە یاسای ( منافسە و منع الڕحتكار ) ژمارە (١٤)ی ساڵی ٢٠١٠ ٧/٥/٢٠١٢ ٢) پرۆژە یاسای زیادكردنی پێبژاردنی ھاتۆچوو ( غرامات مروریە ) ٤/٦/٢٠١٢ ٣) پرۆژە یاسای كاركردنی ھەندێك ماددە لە یاسای چاودێری ناكەماكان (قانون إنفاژ قرار رقم (٢٢٢) لسنە ٢٠٠٠ فی إقلیم كوردستان ـ العراق ) ٣١/٥/٢٠١٢ ٤) پرۆژە یاسای كاركردنی بە یاسای دادنووسی ژمارە (٣٣) ساڵی ١٩٩٨ ١٥/٥/٢٠١٢ ٥) پرۆژە یاسای كارپێكردن بە یاسای جێ بە جێ كردن عێراقی ژمارە (٤٥)ی ساڵی ١٩٨٠ی ھەموار كراو /٧/٢٠١٢ ٦) پرۆژە یاسای رێنمایی بوودجەی ساڵی ٢٠١٢ ٢٩/٧/٢٠١٢ ٧) پرۆژە یاسای قانون إنفاژ قانون كتاب العدول رقم (٣٣) لسنە ١٩٩٨ فی إقلیم كوردستان ١٤/٨/٢٠١٢ ٨) پرۆژە یاسای ھەمواركردنی یەكەمی یاسای وەزارەتی داد ژمارە (١٣) ساڵی ٢٠٠٧ ١٤/٨/٢٠١٢٢/٧/٢٠١٣- ٩) پرۆژە یاسای پارێزكاری كردنی پزیشكان و كادیرانی تەندروستی ھەرێم ٢٤/٩/٢٠١٢ ١٠) پرۆژە یاسای ڕعادە العمل بالمادە ١٣٦ من قانون ڕێول المحاكمات الجزائیە ٢٦/٩/٢٠١٢ ١١) پرۆژە یاسای ھەمواركردنی یەكەمی یاسای وەبەرھێنان ژمارە ٤ سالی ٢٠٠٦ ١١/١٠/٢٠١٢ ١٢) ڕێنمایی دارایی خەرجكردنی جیاوازی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینكراوان ٢٤/١٠/٢٠١٢ ١٣) پرۆژە یاسای التعدیل الپالپ لقانون حقوق و ڕمتیازات ژوی الشھداو و المۆنفلین رقم (٩) لسنە ٢٠٠٧ ١٣/١١/٢٠١٢ ١٤) پرۆژە یاسای تخلید ژكری فاجعە وإنتفاچە ٢٤/٤ قلادزی ٢٠/١١/٢٠١٢ ١٥) پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٣ ١٦/١٢/٢٠١٢ ١٦) پرۆژە یاسای ھەمواركردنی یەكەمی یاسای دەستەی گشتی بۆ ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠١٠ ٨/١/٢٠١٣ ١٧) پرۆژە یاسای ھەمواركردنی یاسای وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار ژمارە (١٢)ی ساڵی ٢٠١٠ ٩/١/٢٠١٣ ١٨) پرۆژە یاسای دەستەی گەشت و گوزار ٩/١/٢٠١٣ ١٩) پرۆژە یاسای ھەمواركردنی باری كەسیەتی سەبارەت بە مافی بینینی منداڵ لە كاتی جیابوونەوە ( قانون إیقاف العمل بقانون الڕحوال الشخێیە رقم (١٨٨) لسنە ١٩٥٩) ٢٩/١/٢٠١٣ ٢٠) پرۆژە یاسای رسومی دادوەری و عەدلی ٢٣/٤/٢٠١٣ ٢١) پرۆژە یاسای الدلالە و التعقیب ١٥/٤/٢٠١٣ ٢٢) پرۆژە یاسای خوێندنی باڵا و توژینەوەی زانستی ٢٣) پرۆژە یاسای ھەمواركردنی یاسای جێ بە جێ كردنی ژمارە (٤٥) ساڵی ١٩٨٠ ٢٤) پرۆژە یاسای پێشنیار سەبارەت بە یاسای جێ بە جێ كردنی ژمارە (٤٠) ساڵی ١٩٨٠ ٢٥) پرۆژە یاسای تملیك كردنی خانوو گوندە كۆنەكان ٢٦) پرۆژە یاسای ( براوە الڕختراع و النماژج الێناعیە ) ژمارە (٦٥)ی ساڵی ١٩٧٠ھەمواركراو ھەڵوەشێنراوە لەبەر ئەوەی بوویتە ڕادەربرین بە ژمارە (٣٣/٢٠١٢) لە ١٤/٨/٢٠١٢ ٢٧) پرۆژە یاسای ئامادەكردنی پرۆژەیەك بۆ بنبركردنی سوكایەتی بە ئایینی ئیسلام و پیرۆزەكانی ھەڵوەشێنراوە بە پێ ی گفتوگۆی نیوان جەنابی وەزیری داد و سەرۆكی ئەنجومەنی شوورا كەوا ئەم پرۆژە یاسایە بگرێتەوە بۆ وەزارەتی داد ٢٨) پرۆژە یاسای ( قانون الڕپار والتراپ ) ھەڵوەشێنراوە لەبەر ئەوەی پرۆژە یاساكە پێویستە رەوانەی ئەنجومەنی شوورا بكرێت لەلایەن فەرمانگەی یاسایی سەر بە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ٢٩) پرۆژە یاسای ئەنجومەنی كاروباری خانمان لە ھەرێمی كوردستان ھەڵوەشێنراوە بە پێ ی گفتوگۆی نیوان جەنابی وەزیری داد و سەرۆكی ئەنجومەنی شوورا كەوا ئەم پرۆژە یاسایە بگرێتەوە بۆ وەزارەتی داد ٣٠) پرۆژە یاسای داواكاری گشتی ھەڵوەشێنراوە لەبەر ئەوەی چاوەروانی دەرچوونی پرۆژە یاسای (ھەمواركردنی یەكەمی یاسای وەزارەتی داد ژمارە ١٣ ساڵی ٢٠٠٧) دەكەین ٣١) پرۆژە یاسای پارێزەرایەتی ھەڵوەشێنراوە لەبەر ئەوەی چاوەروانی ئامادەكردنی پرۆژە یاساكە بە شێوازێكی باشتر. ئەوپرۆژە یاساییانەی كە لە ساڵی ٢٠١٣ ئەنجام دراون ١) پرۆژە یاسای ئەنجومەنی كاروباری خانمان ١٨/٢/٢٠١٣ ٢) پرۆژە یاسای ھەمواری یەكەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەم ئەندام و خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان ٤/٢/٢٠١٣ ٣) پرۆژە یاسای حقوق و واجبات المریچ ٢٦/٢/٢٠١٣ ٤) پرۆژە یاسای حمایە حقوق الگفل ١٥/٤/٢٠١٣ ٥) ڕێنمایی جێبەجێكردنی بوودجەی ھەرێم بۆ ساڵی ٢٠١٣ ٢٦/٣/٢٠١٣ ٦) رێنمایی رێساكانی زەبتی قوتابیانی پەیمانگای دادوەری ٢٥/٦/٢٠١٣ ٧) قانون تحدید و ڕستحێال المستحقات المالیە لإقلیم كوردستان ــ العراق من الواردات الڕتحادیە ٨/٤/٢٠١٣ ٨) پرۆژە یاسای وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان ١٦/٤/٢٠١٣ ٩) پرۆژە یاسای ھەمواركردنی یەكەمی یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی كوردستان ١٦/٤/٢٠١٣ ١٠) پرۆژە یاسای ( ێندوق مھندسی القگاع الخاێ) ١/٧/٢٠١٣ ١١) پرۆژە یاسای ( قانون ھیئە الڕسكان فی إقلیم كوردستان ـ العراق ) ٢٥/٦/٢٠١٣ ١٢) پرۆژە یاسای تەندروستی ئاژەڵ ١٧/٧/٢٠١٣ ١٣) پرۆژە یاسای ( إنفاذ قانون رسم طابع العراقی رقم ٧١ لسنە ٢٠١٢ ) ١٧/٧/٢٠١٣ ١٤) پرۆژە یاسای (قانون إنفاذ قانون مكافحە الاتجار بالبشر رقم ٢٨ لسنە ٢٠١٢) ٢/٧/٢٠١٣ ١٥) پرۆژە یاسای ( حقوق و ڕمتیازات منتسبی شۆون الڕلغام فی إقلیم كوردستان ـ العراق ) ١٥/٧/٢٠١٣ ١٦) پرۆژە یاسای ( ڕدارە المیاە و حمایتھا فی إقلیم كوردستان ـ العراق ) ١٧/٧/٢٠١٣ ١٧) پرۆژە یاسای (إنفاذ تنظیم تداول الموارد الزراعیە العراقی رقم ٤٦ لسنە ٢٠١٢ فی إقلیم كوردستان ـ العراق) ٢٢/٧/٢٠١٣ ١٨) پرۆژە یاسای ( قانون المراعی الطبیعیە فی إقلیم كوردستان ـ العراق) ٢٢/٧/٢٠١٣ ١٩) پرۆژە یاسای ( قانون الھیئە العامە لڵاپار و التراث فی إقلیم كوردستان ـ العراق)

 

هه‌واڵی گرنگ