یەكگرتوو جیاوازە لەوانی تر
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكگرتوو جیاوازە لەوانی تر

 
چاودێرێك
 
لە ساڵی 1994 دا، وەك مۆدیلێكی نوێی كاری سیاسی جیاواز لە تەواوی مێژووی كاری سیاسی لە هەرێمی كوردستان و تەنانەت لە ناوچەكەشدا،لە  داهێنانێكی نوێ  دا یەكگرتووی ئیسلامی وەك حیزبێكی سیاسی نیشتیمانی بەڵام بەدیدێكی ئیسلامی لە ساتەوەختێكی هەستیاری ناوخۆی و ئاڵۆزی هەرێمایەتیدا خۆی ڕاگەیاند و تا ئەم ساتەوەختە دوای 22 ساڵ ئەم پارتە سیاسیە هەر بەجیاوازی هێناویەتی و داهێنانی سیاسی یەك لەسەر یەك تۆمار دەكات.
لە ساتەوەختی نزیك بوونەوە لە حەوتەمین گۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی و ئەو چەقبەستووە سیاسیەی ڕووی لە پرۆسەی دیموكراسی و سیاسی هەرێمی كوردستان كردووە، جارێكی تر پێویستی بوونی هێزێكی هاوسەنگ و داهێنانكاری وەك یەكگرتوو دوپات دەبێتەوە و ئەو ڕاستیە خۆی دەسەپێنێت كە بوونی هێزێكی لەو جۆرە زامنە بۆ بە بنەبست نەگەیشتن لە هەر وێستەگەیەكدا.
لە ڕاگەیاندنیەوە تا ئەم ساتەوەختە یەكگرتوو بە داهێنانەكانیەوە دەناسرێتەوە و نەخۆشیە زكماكیەكانی حیزبی سیاسی لە كوردستان توشی جەستەی نەبووە:
میانەڕەوی : لە گەرمەی جەنگی ناوخۆ و  شەڕی حیزبە كوردستانیەكان لەگەڵ یەكتریدا بە تایبەت لە نێوان یەكێتی و پارتی، ئەوكات جگە لە پەنا بردن بۆ مەنتیقی هێز و زەبری چەك بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكان هیچ دەنگێكی دیكە نەدەبیسترا، یەكگرتوو وەك تاكە حیزبی میانەڕە و و بێ چەك خۆی ڕاگەیاند و بە ئەستەم مۆدێلێكی لەوجۆرە قبوڵ دەكرا، تاوەكو دواجار هەمووان وەك ئەویان لێ هات.
گشتگیری و قەتیس بوون لەناوچەیەكدا:  باڵانسی هێز و ناوچەگەرێتی یەكێك بووە لە گرفتی پارتە سیاسەیكان لە هەرێمی كوردستاندا و تا ئاستی دابەشكردنی زۆنی سیاسی ڕۆشتووە، بەنمونە لەسەرەتای دروستبونیەوە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان نەیتوانیەوە بچوكترین پێگەی سیاسی لە دەڤەری بادینان هەبێت و بە پێچەوانەشەوە پارتی دیموكرات لە دەڤەری سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەریدا بە بەراورد بە تەمەنی دورودرێژی و خەباتی سیاسیی وەك هێزێكی میوان بووە تیایدا و پارتە سیاسیەكانی تریش بە هەمان شێوە، جیاواز لەو ئەزموونە یەكگرتووی ئیسلامی بە سەرەتایەكی یەكسان لە ناوچە جیاوازەكانی كوردستان دەستی پێكرد و لە بادینانەوە تاوەكو گەرمیان  و دەرەنجامی هەڵبژاردنە یەك لەدوایەكەكانیش بوونە بەڵگەیەكی حاشا هەڵنەگر بۆ قەتیس بوونی هێزە سیاسیەكان جگە لە یەكگرتوو لە ناوچەیەكی دیاری كراودا.
باڵباڵێن: دیاردەی جەمسەرگیری و بەرژەوەندیخوازی لەناو یەك حیزبدا هەمیشە بوونێكی حاشا هەڵنەگری هەبووە لەناو پارتە سیاسیەكانی كوردستاندا هەندێك كەس بە باڵباڵین و هەندێكیش بە كوتلە ناوی دەبەن، باڵباڵێن ئەگەر لەناو پارتە سیاسیەكاندا بە شتێكی ئاسایی سەیر بكرێت ئەوا هەمیشە بە یەكگرتوو نامۆ بووە لەهەموو وێستگەكاندا ئەگەر بڕیاری مەركەزی لە مەڕ پرسێك هەبووبێت بەیەك جەستەوە جێبەجێكراوە.
لەتبون و جیابونەوە: بە درێژایی مێژووی پارتی سیاسی لە هەر چوار پارچەی ( باشور و ڕۆژهەڵات و باكور و ڕۆژئاوا)ی كوردستان بووەتە خۆرەی بزافی ڕزگاری نەتەوەی كورد و چەندین جار حیزبی كوردی بۆ دوو بەش و چەند بەشی تر لێكترازاوە كە لە هەرێمی كوردستاندا دەكرێت ئاماژە بە نمونەی پارتی دیموكرات و یەكێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی ئیسلامی بكرێت كە لە مێژووی دامەزاندنیانەوە چەندین جار ڕوبەڕوی دوركەرت بوون و زیاتریش بونەتەوە.
كۆنگرە مۆتەكەی حیزبە سیاسیەكان: هەمیشە پارتە سیاسیەكان بەچاوی ترسەوە لە كۆنگرەكانیان دەڕوانن چونكە هەموو ئەو دەردانەی سەرەوە لە كۆنگرەكاندا دەتەقنەوە و زۆرجاریش دوو لەتبوون و باڵباڵینەكان لە كۆنگرەكاندا بەیەكدا دەدەن، هەر ئەم ترسەیە وای لە پارتی گەروەكان لە هەرێمی كوردستان كردووە كە بەدرێژایی تەمەنیان لە یەك دوو كۆنگرە زیاتر نەبەستن، هەر چی یەكگرتووی ئیسلامیە، لە تەمەنی كەمی خۆیدا ئامادەسازی بۆ كۆنگرەی حەوتەمی دەكات، جیاواز لەوەش لە كۆنگرەی شەشەمیدا بۆ یەكەم جار هاوڵاتیانی ئاشنا كرد بە مۆدێلێكی نوێ و لە ڕێگەی پەخشی ڕاستەوخۆوە ورد و درشتی كۆنگرەكەی خۆی پەخش دەكرد و هەمیشە لە ساتەوەختی خۆیدا كۆنگرەكانی بەستووە.
كەسی یەكەم و تاك ڕەوی: كەسی یەكەم یاخود سەرۆك حیزب یەكێكێكی ترە لە دیاردە نا تەندروستەكان لە حیزبی كوردیدا ، چونكەزۆرینەی حیزبە سیاسیەكان ، كەسی یەكەم چەقی كۆبونەوە و سازان بووە و هۆكارێكی سەرەكی بووە بۆ دوو لەت بوون تیایاندا ئەمەش لە دەیان نمونەی زیندوودا بەرجەستە دەبێت كە بەهۆی ناكۆكی لە نێوان كەسی یەكەم و ڕكابەرەكانی و وازنەهێنان لە پۆستەكەیدا حیزب دابەش بووە، بە پێچەوانە لە ناو یەكگرتووی ئیسلامیدا بۆ یەكەم جار م.سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە كۆنگرەی شەشەم دا و لەسەر خواستی خۆی ، خۆی بۆ ئەو پۆستە كاندید نەكردووە و م.محمد فرج لە پرۆسەیەكی دیموكراسیدا بۆ پۆستی ئەمینداری حزب دیاری كرا. 
توانای مرۆیی: توانای مرۆیی جیاواز لە ڕێكخستنەكانی یەكگرتوودا نمونەی جیاواز و خاڵی جیاكەرەوەی حیزب بووە چونكە جگە لەبەرزی ئاستی ڕۆشنبیری و بوونی چین و توێژە جیاوازەكان و پسپۆڕیەتیە جیاوازەكان تیایدا، خوشكان و گەنجانیش دیارترین توێژی ڕێكخستنەكانی بوو.
 

 

هه‌واڵی گرنگ