فۆتۆ ستۆری...یادكردنه‌وه‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه،زامی خه‌ڵكی ئه‌م شاره ساڕ‌ێژ ناكات
كورديو - هه‌ڵه‌بجه
له ساڵیادی كیمیابارن كردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا كوردی‌و كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی سه‌رنج ڕاكێش بڵاو ده‌كاته‌وه كه تیایدا ئازارهكاتن و مهینتهتیهكانی خه‌ڵكی ئه‌م شاره له‌و كاته‌دا ده‌خاته ڕوو ، به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی خزمه‌تی زیاتر بكرێن.
كوردستان بەتایبەتی و عێراق بەگشتی یادی كارەساتێكی زۆر گەورەی بەئازاری ئەم هەرێمە دەكاتەوە كە ساڵیادی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجەیە لەلایەن ڕژێمی نەگریسی بەعسەوە.
بیست و چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌دا گیانی هه‌زاران هاوڵاتی ئه‌م وڵاتـه بهرزهفرهیان كرد‌و گه‌رانه‌وه بۆ ئاسمان له كارێكی دژ به مرۆڤایه‌تی له ژێر ناونیشانی كیمیاباران .
ڕژێمی پێشووی عێراق له ساڵی 1988 به تۆمه‌تی كوردایه‌تی و ناڕازیبونی خه‌ڵك له ڕژێمه‌كه‌ی و پاڵپشتی كردنی شۆرشه‌كانی كوردستان، هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی كیمیاباران كرد و زیاتر له 5000 خه‌ڵكی سڤیلیی ئه‌م شاره‌ی كرده قوربانی .
شایه‌نی باسه سبه‌ی كه 24 همین ساڵیادی ئه‌م كاره‌ساته‌یه ، هاوكات له‌گه‌ڵ دروست بوونی حكومه‌تی كوردی 21 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه له‌ماوه‌ی ئه‌م 21 ساهدا حكومه‌ت نه‌یتوانیوه به گوێره‌ی پێویست خزمه‌تی ئه‌و شاره بكات و برینه‌كانیان ساڕ‌ێژ بكات ، تا ئێستاش چه‌ندان به‌ركه‌وتووی كیمیاوی هه‌ن كه چاره‌سه‌ریان پێویسته له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
له‌هه‌مان كاتدا پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان به شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌م ئه‌م شاره‌ی گرتۆته‌وه و ده‌توانرێت ئه‌وه بوترێت له‌به‌ر هۆكاری سیاسی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر پشتگوێ خراوه هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد كه ژماره‌یه‌كی زۆر له ڕێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه بایكۆتی ئه‌م یاده‌ی سبه‌ی بكه‌ن .
ساڵانه ئه‌م یاده به حزبی ده‌كرێـت و هه‌رلایه‌نه و ده‌یه‌وێـت ببێته پاڵه‌وانی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ساته و سه‌رنجی خه‌ڵكی ئه‌م شاره بۆلای خۆی ڕابكێشێت ، به‌ڵام هه‌ڵه‌بجه پێویستی به‌وه نیه كه گشت ساڵێك برینه‌كانی بكولێندرێـتهوه ، به‌ڵكو پێوسته خزمه‌ت بكرێ و برینه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌م شاره به پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان تیمار ده‌بن.
*له‌خواره‌وه كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی جه‌رگبڕی ئه‌م كاره‌ساته ببینه كه له‌لایه‌ن فۆتگرافه نێ، ده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه گیروان..
**چه‌ند زانیاریه‌ك له سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
به یه‌كێك له شاره گه‌وره و گرنگه‌كانی كوردستانی باشوور ده‌ژمێردرێت. ده‌كه‌وێته نێوان هێڵی درێژی (٤٦) پله‌ی ڕۆژهه‌ڵات و هه‌ر دوو دوو بازنه‌ی پانی (٣٥-٣٦) پله‌ی باكور و (٨٣)كم باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانیه‌وه. ڕووبه‌ره‌كه‌ی (1599) كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه، له 9،39% ڕووبه‌ری ههمووپارێزگای سلێمانی پێكهێناوه. تێكڕای باران بارین له‌ساڵدا (550) ملم ه، واته به ناوچه‌ی مسۆگه‌ری باران ناوده‌برێ. له باكوری ڕۆژهه‌ڵات و باشوره‌وه ، به چیاكانی هه‌ورامان وشنروێ و باڵامبۆ ده‌وره‌دراوه. به‌درێژایی (75) كم هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئێران‌دا. ده‌شتی شاره‌زوور كه به یه‌كێك له ده‌شته به‌پیت و ناوداره‌كانی جیهان ده‌ناسرێت ، به‌شێكی گه‌وره له ڕووبه‌ری ئه‌م قه‌زایه‌ی پێكهێناوه. ده‌شتی شاره‌زوور به ڕۆژئاوای شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ست پێده‌كات و له ڕۆژهه‌ڵاتی ناحیه‌ی سورداش كۆتایی دێت، درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی (100) كم ده‌بێت. ئه‌م ده‌شته بژێوی زۆربه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ی پێكهێناوه. ڕێژه‌ی به‌رهه‌می دۆنمێك له دانه‌وێله و به‌روبومی هاوینه و سه‌وزه و میوه هات.
په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و بازرگانی و جوگرافی هه‌یه له‌گه‌ڵ شاره‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، وه‌كو شاره‌كانی (نه‌وسود، پاوه، باینگان، مه‌ریوان). شوێنه‌واره به‌ناوبه‌نگه‌كانی ناوشاری هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ری : (باخی میر ، قه‌یسه‌ری حامید به‌گ ، مزگه‌وتی پاشا ، مزگه‌وتی جامعه ، مه‌رقه‌دی پیر محه‌مه‌د ، كارێزی حاجی ناجی ، ئاشتی مه‌حمودی یاروه‌یسی ، فره خه‌زێنه ، تووه وشك ، كانی شێخ ، گوڵان ، كانی حه‌مه‌و غان ، كانی سۆفی خدر ، كۆڵه بۆز ، مۆردانه، كانی نواڵه ، كانی زارا) .
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.JPG)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.png)
.png)
.png)
.png)
س:هه‌ڵه‌بجه.ئینفۆ
چاك
ویكیدپیدیا