|

سه‌لاحه‌دین محمد به‌هائه‌دین سادق
له دایك بووى 1950 ى شارۆچكه‌ى ته‌وێڵه‌یه له نزیك شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید
ده‌رچوى دار المعلمین ى سالى 1968 و 1969 یه و كارى مامۆستایى ئه‌نجام داوه له ساڵه‌كانى 1971 بۆ 1981 تا ئه‌و كاته‌ى كه له‌لایه‌ن رژێمه‌و ئه‌مرى گرتنى بۆ ده‌ركرا و فه‌سڵ كرا له كاره‌كه‌ى دواى ئه‌وه‌ى كه نه‌چوو بۆ سه‌ربازى له ساڵى 1981 دا و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ى زۆرى توش بووه له ماوه‌ى ژیانیدا له‌لایه‌ن پیاوانى رژێمه‌وه به‌هۆى په‌یوه‌ندى نه‌كردنى به‌ریزه‌كانى حزبى به‌عسه‌وه و هه‌میشه دژایه‌تى كراوه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ، تا ئه‌و كاته‌ى كه عێراقى به‌جێهێشت و زیاتر له 10 ساڵى دور له عێراق له ولاَته‌كانى ئێران و توركیا و ولاَتانى كه‌نداو به‌سه‌ر بردووه پاشتریش گه‌رایه‌وه بۆ نیشتمان له ساتى رابةرينة گه‌وره‌كه‌ى خه‌ڵكى كوردستاندا كه رژێمى به‌عسیان راماڵى ..
دواتر به‌رێزى به‌شدار بوو له پێكهێنانى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان و راگه‌یاندنى له 6/2/1994 دا و دواتر له كۆنگره‌ى یه‌كه‌مى دا به ئه‌میندارى گشتى هه‌ڵبژێردرا و دواتریش له كۆنگره‌كانى دووه‌م و سێهه‌م و چواره‌م دا به ئه‌میندارى گشتى هه‌ڵبژێردرایه‌وه ..
له پاش روخانى رژێم دیارى كرا به ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى حوكمى عێراقى كه له 25 كه‌سایه‌تى عێراقى پێكهێنرابوو كه 5 له‌وان كورد بوون ، دواتر بووه ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى عێراقى ، و ئێسته‌یش به‌رده‌وامه له كارى ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ..
له ماوه‌ى ژیانیدا گرنگى زۆرى داوه به هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و رۆشنبیرى و فكرى و بانگخوازى ژماره‌یه‌ك بلاََ و كراوه و نوسینى هه‌یه له سه‌رجه‌م ئه‌و بوارانه‌دا به هه‌ردوو زمانى كوردى و عه‌ره‌بى













































|