به‌رپرسێكی ناوداری وەرزشی كوردستان كۆچی دوایی كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

به‌رپرسێكی ناوداری وەرزشی كوردستان كۆچی دوایی كرد

مامۆستا ئالان عەلی غەریب رۆژنامەنووسی وەرزشی شاری سلێمانی و یەكەم سكرتێری كۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان لەشاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 11ی نیسانی 2020 مامۆستا ئالان عەلی غەریب رۆژنامەنووسی وەرزشی شاری سلێمانی و یەكەم سكرتێری كۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان لەشاری سلێمانی بەجەڵتەی مێشك كۆچی دوایی كرد.

ئالان عەلی غەریب ساڵی 1973 لە سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی پەیمانگەی مەڵبەندی مامۆستایانی سلێمانی بەشی وەرزش، لەنێوان ساڵەكانی 1984 بۆ 1994 وەكو یاریزان بۆ ئەم تیپە میلییانە یاری تۆپی پێی كردووە: (تیپی وەرزشی سەرچنار، تیپی وەرزشی شەهید ئارام، تیپی وەرزشی سیروان، تیپی وەرزشی بابان)،ساڵی 1996 بووەتە داوەری پلە سێی كوردستان بۆ تۆپی پێ،ساڵی 1999 بووەتە داوەری پلە دووی كوردستان بۆ تۆپی پێ،ساڵی 2001 بووەتە داوەری پلە یەكی عیراق و كوردستان بۆ هەمان یاری،لە ساڵەكانی 1996 تا 2009 داوەری خولەكانی كوردستان و عیراق بووە،ساڵی 1995 تا 1996 راهێنەری لاوانی یانەی شارباژێڕ بووە،1996 تا 1997 سكرتێری یانەی وەرزشی خەبات بووە ساڵی 2000 وەكو لێپرسراوی لاپەڕەی وەرزش لە رۆژنامەی ژیانەوە كاریكردووە ساڵی 2005 تا 2008 لێپرسراوی لاپەڕەی وەرزش بووە لەرۆژنامەی رۆژانەی سلێمانی،ساڵی 2005 بەمەبەستی كاری رۆژنامەوانی وەرزشی، وەكو نوێنەری رۆژنامەی ژیانەوە چووەتە وڵاتی سوریا،. ساڵی 2006 سەرنوسەری هەفتەنامەی (یاریگا سپۆرت) بووە،ساڵی 2006 تا 2008 سكرتیری كۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان بووە،ئێستا لێپرسراوی لاپەڕەی وەرزشە لە رۆژنامەی ژیانەوە و سەرپەرشتیاری هونەری وەرزشە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی.

هه‌واڵی گرنگ