بارسا بۆیاری داهاتوو گەوهەرەكەی لەدەست دا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بارسا بۆیاری داهاتوو گەوهەرەكەی لەدەست دا

بەفەرمی ئەستێرەكەی بارسێلۆنا بەرامبەر لیگانێس یاری ناكات.

 

 


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئاشكرایكرد كە بۆ یاریی داهاتوی یانەكەیان بەرامیەر یانەی لیگانێس لە گەڕی 29ی خولی یانەكانی ئیسپانیا ئەستێرەیەكی یانەكەیان دوردەخرێتەوە و بەهۆی سزادانیەوە بە فەرمی لە ئەنجامدانی ئەو یارییە بێ بەشدەبێت.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە هەواڵیكیدا ئاشكرایكردوە، كە جۆردێ ئالبای بەرگریكاری باڵی چەپی یانەكە بە هۆی وەرگرتنی كاتێكی زەردەوە لە یارییەكەی شەوی رابردو بەرامبەر ریاڵ مایۆركا، ژمارەی كارتە كەڵەكەبوەكانی بۆ پێنج كارت بەرزبۆوە و بەهۆیەشەوە ئەو یاریزانە لە یاریی داهاتوی یانەكەیدا دوردەخرێتەوە.

بڕیارە رۆژی سێ شەممە یانەی بەرشەلۆنە لە نێو یاریگای كامپ نۆ روبەروی یانەی لیگانێس ببێتەوە، كە دوای ڕاگرتنی یارییەكەیانی خولی ئیسپانیا بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، ئەمە جاری یەكەمە ئەو یانەیە لە نێو كامپ نۆ یاریی بكات.

یانەی بەرشەلۆنە بە بردنەوەی لە یارییەكەی شەوی رابردودا كۆی خاڵەكانی بۆ 61 خاڵ بەرزكردەوە و لە ئێستادا بە شێوەیەكی كاتی بە جیاوازی پێنج خاڵ خۆی لە ریال مەدریدی ركابەری دورخستۆتەوە.

هه‌واڵی گرنگ