دیار ره‌حمان دوو سالە لەسەر جێگا كەوتوەو تاوەكو ئێستا چاوەرێی بەڵێنی بەرپرسانی حكومەتە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دیار ره‌حمان دوو سالە لەسەر جێگا كەوتوەو تاوەكو ئێستا چاوەرێی بەڵێنی بەرپرسانی حكومەتە

دیار رەحمان یاریزانی بەناوبانگی شاری هەولێر كە ماوەی 2 ساڵە بە هۆی نەخۆشیەكی دەگمەن لەسەر جێگا كەوتووە تا كو ئێستا چارەسەر نەركراوە لەسەر چەندین بەلێنی بەرپرسان بەلام تاكو ئێستا هیچی بۆ نەكراوە.

بەم دوایە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەلێنی بە دیار رەحمان دابوو هەرچی لە توانایدایە بۆی ئەنجام بدات بەلام تاكو ئێستا هیچی بۆ نەكراوە و دیار چاوەڕوانی بەلێنی سەرۆكی حكومەتە .

دیار رەحمان لە لێدوانێكیدا بە سپێدەی راگەیاندوە : سەرەای ئەوەی بەلێنی ئەوەم پێدراوە سەرۆكی حكومەت هەموو هاوكاریەكم بكات بەلام تاكو ئێستا هیچم بۆ نەكراوە و چاوەڕوانم.

هەرچەندە ئێستا فرۆكەخانەكان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا داخراون بەلام ناوبراو دەیەوێت لەرێگە تایبەتیەكانی سەرۆكی حكومەت گەشتی یەكێك لە وولاتەكان بكات كە سەرۆكی حكومەت بەلێنی پێداوە بۆ چارەسەركردنی .

 

هه‌واڵی گرنگ