پەیامی ماڵئاوای ئەشرەف حەكیمی بۆ هاندەرانی دۆرتمۆند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەیامی ماڵئاوای ئەشرەف حەكیمی بۆ هاندەرانی دۆرتمۆند

ئەشرەف حەکیمی، ئەستێرەی مەغریبی و یانەی بۆرووسیا دۆرتموند بە پەیامێکی کاریگەری ماڵئاوایی لە یانە ئەڵمانییەکە کرد و ئێستا لە ئیتالیایە بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی ئینتەرمیلان.
حەکیمی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا لەسەر تویتەر ماڵئاوایی لە هاندەرانی دۆرتموند کرد، ئەو یاریزانە ئێستا لە میلانۆیە بۆ ئەوەی پشکنینە پزیشکییەکان تەواوبکات و بۆ ماوەی 5 ساڵ پەیوەندی بە یانەی ئینتەرمیلان بکات.
ئەشرەف نووسیوویەتی، دوای دوو ساڵی جوان، ئێستا کاتی دەستپێکردنی قۆناخێکی جوانە لە ژیانمدا، زۆر سوپاسی یانەکە دەکەم کە زۆر خۆشەویستیان پێبەخشیم
یاریزانە مەغریبییەکە دەڵێت، لە یەکەم ساتەوە، یانەکە و شارەکە بەشێوەیەکی سەرسۆڕهێنەر گرنگیان پێدام، دۆرتموند ماوەی دوو ساڵ ماڵی من بوو، ئەوە بژاردەیەکی راستبوو.
لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا یاریزانی پێشووی ریال مەدرید گوتی، سوپاسی هاوڕێکانم، دەستەی هونەری، هەموو ئەندامانی یانەکە دەکەم بۆ ئەو متمانەیەی بە من هەیانبوو، سوپاس بۆ هاندەرە سەرنجڕاکێشەکانی یانەکە بۆ ئەو پاڵپشتییەی لە منیان کرد، هیچ کاتێک یادەوەرییە زەردەکان لەبیر ناکەم، زۆر بە کورتی ئێوە زۆر نایابن.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئەشرەف حەکیمی نووسیوویەتی، سوپاسی خانەوادەکەم و هاوڕێکانم دەکەم، کە هەمیشە پاڵپشتیم دەکەن، هیوادارم رۆژێک لە رۆژان پێکەوە لە دۆرتموند یەک ببینینەوە.
ئەشرەف حەکیمی گەیشتووەتە شاری میلانۆ و دوای ئەنجامدانی پشکنینەکان بەفەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر واژۆدەکات.

هه‌واڵی گرنگ