مان یونایتد لەپێناو چامپیۆنس لیگ یاری دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مان یونایتد لەپێناو چامپیۆنس لیگ یاری دەكات

یانەی مانچێستەر یونایتد بە ئامانجی درێژەدان بە ئەنجامە باشەکانی و بردنەوەی سێ خاڵی دیکە، دەچێتە برایتۆن و رووبەڕووی یانەی ئەو شارە دەبێتەوە.
لە دەستپێکی رکابەرییەکانی گەڕی 32ـی پرێمەرلیگدا، ئەمشەو کاژێر 22:15 یانەی مانچێستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی برایتۆن یارییدەکات.
مان یونایتد لەکاتێکدا ئەم یارییە ئەنجامدەدات، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا و لە دوای گەڕانەوەی رکابەرییەکانی تۆپی پێش یانەکە نەدۆراوە.
مانچێستەر بە 49 خاڵ لە پلەی شەشەمە و رکابەری لەسەر گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ دەکات، یانەی برایتۆن 33 خاڵی هەیە، لە پلەی پازدەیەمە و دەیەوێت خۆی لە ناوچەی دابەزین دووربخاتەوە.
مانچێستەر یونایتد لە یاریی چووندا لەم وەرزەی پرێمەرلیگ بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە یانەی برایتۆنی بردووەتەوە، ئەمشەو لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەیەوێت سەرکەوتنەکەی دووبارەبکاتەوە، بۆ ئەوەی هەنگاوێکی دیکە لە گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا نزیکببێتەوە

هه‌واڵی گرنگ