دیگۆ سیمیۆنی لەبارسێلۆنا دەترسێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دیگۆ سیمیۆنی لەبارسێلۆنا دەترسێت

دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی رایگەیاند، ئەرکی ئەمشەویان بەرامبەر بارسێلۆنا زەحمەتە و گوتیشی "مارکۆس لۆرێنتی لیۆنێل مێسی تیپەکەمان نییە و خۆیشی ئەوە دەزانێت".
ئەمشەو کاتژمێر 23:00 بە کاتی باشووری کوردستان، یانەی بارسێلۆنا لە گەڕی 33ـی لالیگادا لەسەر یاریگەی خۆیدا میوانداری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات.
لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا، سیمیۆنی قسەی کرد و ئامادە نەبوو باسی کێشەکانی بارسا بکات و گوتی "ئەگەر سەبارەت بە بوونی کێشە لە ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا پرسیارم لێدەکەن، من حەزناکەم باسی ئەو شتانە بکەم کە لە تیپەکانی دیکە روودەدەن، من تەنیا بایەخ بە پاراستنی هەستی یاریزانەکانم دەدەم، کە ئەوە گرنگترین شتە"
راهێنەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، دووپاتیشیکردەوە کە نابێت یاریزانەکانی بەهۆی ئەنجامە باشەکانی ئەم دواییەیان تووشی لەخۆبایی ببن و گوتی "نامەوێ باسی ئەنجامە باشەکانمان بکەم، دەمەوێ تەنیا بیر لە یاری ئەمجارەمان بەرامبەر بارسێلۆنا بکەمەوە، یارییەکی زەحمەت دەبێت بەرامبەر یەکێک لە باشترین یانەکانی جیهان، ئێمە رووبەڕووی کۆمەڵێک یاریزانی جیاواز و بەتوانا دەبینەوە، کە چەندین ساڵە بەسەریەکەوە نازناوی خولی ئیسپانیا دەبەنەوە".
کاتێکیش سەبارەت بە مارکۆس لۆرێنتی پرسیاریان لێکرد؟ سیمیۆنی گوتی "ئەو لیۆنێل مێسی تیپەکەمان نییە و خۆیشی ئەوە دەزانێت، یاریزانێکی ئاساییە و بە کۆشش و ماندووبوونێکی زۆر ئاستی خۆی بەرەوپێش بردووە".
راهێنەری ئەرجەنتینی زیاتر لەبارەی لۆرێنتییەوە گوتی "ئەو کاتێک 20 خولەک یاری دەکات ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، کاتێک لە سەرەتاشەوە یاری دەکات ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، هیوادارین بەردەوام بێت لەسەر ئاستە بەرزەکەی، بۆ یارمەتیدانی تیپەکەمان

هه‌واڵی گرنگ