ئەمشەو هەردوو یانە قورسترین چەكەكانیان بەكار دەهێنن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمشەو هەردوو یانە قورسترین چەكەكانیان بەكار دەهێنن

کاتژمێر 11 ی ئەمشەو بە کاتی هەولێر یانەی بارسێلۆنا بۆ وەرگرتنەوەی پێشەنگی لیگا بەشێوەیەکی کاتی لە یارییەکی قورسدا ڕووبەڕووی ئاتلەتیکۆ مەدرید دەبێتەوە.
ئەم یارییە گرنگییەکی یەکجار زۆری بۆ هەردوو یانە هەیە بەتایبەتی بارسێلۆنا کە بەرگەی شکست و لەدەستدانی خاڵی دیکە ناگرێت و بە دۆخێکی هەستیار تێپەڕ دەبێت، پێگەی هۆسکۆرد-ی جیهانی پێکهاتەی پێشبینیکراوی هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئاتلەتیکۆ مەدریدی بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا ئاتلەتیکۆ لە هەردوو یاریزان ستیفان سافیچ و کۆکی بێ بەش دەبێت کە 5 کارتی زەردیان هەیە هەروەها جگە لەوەش هەردوو یاریزان هیرمۆسۆ و سالیافیکۆ پێکانیان هەیە، لە بەرانبەردا بارسێلۆنا سێرجی رۆبیترۆی لە پێکان بۆ دەگەڕێتەوە و دی یۆنگی هۆڵەندیش هەر بەهۆی پێکان ناتوانێت یاری بکات.
ئەوەی خوراەوە پێکهاتەی سەرەکی پێشبینیکراوی هەردوو یانەکەیە
بارسێلۆنا
گۆڵپارێز : تیر شتیگن
بەرگری: پیکی ، لینگلی ، ئەلبا ، سیمیدۆ
ناوەڕاست : ڤیدال ، ڕاکیتیچ، بۆسکێتس
هێرشبردن : مێسی ، سوارێز ، گریزمان
کیکی سیتین بە پلانی 3-3-4 یاری دەکات
پێکهاتەی ئاتلەتیکۆ مەدرید
گۆڵپارێز : ئۆبلاک
بەرگری : فیلیپی . ئاریاس ، خیمینیز ، رینان لۆدی
ناوەڕاست: هیریرا ، سائوول نیگیز، تۆماس لیمار ، مارکۆس یۆرەنتی ، جواو فلیکس
هێرشبردن: دیگۆ کۆستا
سیمیۆنی بە پلانی 4-5-1 یاری دەکات

هه‌واڵی گرنگ