چاڤی هێرناندز دەڵێ بەم زوانە هەموو شت باش دەبێ
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چاڤی هێرناندز دەڵێ بەم زوانە هەموو شت باش دەبێ

چاڤی هێرناندێری ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، باسی لە کردنەوەی سێیەم یاریگەی مۆندیالی 2022ی قەتەر کرد و گوتی: ئەمە نیشانەیە بۆ ئەوەی بەمنزیکانە ژیان ئاسایی دەبێتەوە.
قەتەر لە ماوەی پێشوودا ئامادەبوونی سێیەم یاریگەی بۆ میوانداریکردنی یارییەکانی مۆندیالی داهاتوو راگەیاند و کردنەوەی ئەو یاریگەیە، دەنگدانەوەی گەورەی لە جیهاندا بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەت کە ئێستا جیهان گیرۆدەی پەتای کۆرۆنا بووە و ترس هەیە لەوەی هەموو شتێک بەپێی ئەو پلانانەی دانراون بەڕێوەنەچن.
چاڤی کە لە قەتەر دەژی و راهێنەری یانەی سەدە، ئاماژەی بەوەداوە لە ماڵەکەی خۆیەوە چاودێری کردنەوەی یاریگەی شاری فێرکاری کردووە و دەڵێ: ئەوەی بینیم پێمان دەڵێ ئێمە لەبەردەم داهاتوویەکی باشداین، قەتەر ئاڵنگارییەکی گەورە دەکات لەم سەردەمەدا، کە مرۆڤایەتی دووچاری پەتایەکی گەورە بووە و هەموو شت لەبەردەم مەترسیدایە، بەڵام ئەو لە هەنگاوەکانی بەردەوامە.
ئەستێرەکەی پێشووی بارسێلۆنا زیاتر دەڵێ: مرۆڤایەتی لەبەردەم گرەوێکی گەورەدایە، دەبێ پێشانی بدات درمێکی وەک کۆرۆنا ناتوانێ رایبوەستێنێت، قەتەر ئەوە دەکات، کارەکانی لە تەواوکردنی یاریگەکاندا بەردەوامە و ئەوەش دڵخۆش و گەشبینمان دەکات.
بەهۆی کۆرۆناوە سەرجەمی پاڵەوانیەتییەکانی ئەمساڵ لە شێوەی یۆرۆ و کۆپا ئەمێریکا دواخران، ترس هەبوو لەوەی راوەستانی ژیان و بەربڵاویی نەخۆشییەکە کاربکاتە سەر ئامادەکارییەکانی قەتەر بۆ میوانداریکردنی رووداوە جیهانییەکە.
چاڤی لە کۆتاییدا دەڵێ شانازی بەوەوە دەکەم کە لە نزیکەوە ئاگاداری ئامادەکارییەکانم، زیاتریش شانازی بەوەوە دەکەم وەک باڵوێزی مۆندیالی 2022 بەشدارم لە دروستکردنی ئەم رووداوە گرنگەدا.

هه‌واڵی گرنگ