ڕیاڵ مەدرید سوپڕایزی بۆ ڕامۆس هەیە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕیاڵ مەدرید سوپڕایزی بۆ ڕامۆس هەیە

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئمرۆی ئیسپانیا ئاشكرایانكردوە كە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی لەگەڵ سێرجیۆ رامۆسی بەرگریكا و كاپتنی یانەی شاهانە.
لە پرۆگرامی ئێل چیرینگیتۆی ئیسپانی باس لەوە كراوە كە لە ئێستادا كاربەدەستانی یانەی ریاڵ مەدرید كار بۆ ئەوە دەكەن كە گرێبەستی ئەستێرەی یانەكەیان سێرجیۆ ڕامۆس نوێ بكەنەوە و ئەو كارەش بكەنە سوپرایزێك بۆ ئەو یاریزانە.
بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە چەند یاریی رابردوی یانەكەیدا پێشكەشی كردوە، كاربەدەستانی یانەی شاهانە دەیانەوێت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی تا ساڵی 2022، دیارییەكی بەنرخ پێشكەشی ئەو یاریزانە بكەن.
پێشتر بەهۆی نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەكەی كێشە لە نێوان هەردولادا دروستبو، چونكە ڕامۆس ڕازی نەدەبو بەوەی بۆ یەك ساڵی دیكە گرێبەستەكەی نوێ بكەنەوە، بەڵام یانەی ریاڵ مەدرید لەو بارەییەوە پێداگری دەكرد.
بەهۆی ئەو یاساییەوە كە لە ریاڵ مەدرید پەیڕەو دەكرێت، هەر یاریزانێك تەمنی لەسەر و 30 ساڵەوە بێت تەنها بۆ یەك ساڵ گرێبەستەكەی بۆ نوێ دەكرێتەوە.

هه‌واڵی گرنگ