یۆرگن كڵۆپ دەڵێ پێویستمان بەڕێڕەوی ڕێزلێنان نییە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یۆرگن كڵۆپ دەڵێ پێویستمان بەڕێڕەوی ڕێزلێنان نییە

یۆرگن کلۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، دووپاتیکردەوە کە رێڕەوی رێزلێنان نەریتێکی جوانە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستی بەوە نییە بۆیان بکرێت.
ئەمشەو کاتژمێر 22:15 بە کاتی باشووری کوردستان، مانچێستەر سیتی لە یاری لووتکەی گەڕی 32ـی پرێمەرلیگدا لەسەر یاریگەی خۆی میوانداری لیڤەرپوول دەکات، کە ئەمەی دوایی پێشوەختە نازناوی خولەکەی یەکلاییکردووەتەوە، بۆیە پێویستە بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە یاریزانانی مانچێستەر سیتی رێڕەوی رێزلێنان بۆ یاریزانانی لیڤەرپوولی پاڵەوان دروست بکەن.
یۆرگن کلۆپ، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەدا قسەی کرد و وتی "سەبارەت بە رێڕەوی رێزلێنان، من پێموایە ئەوە نەریتێکی ئینگلیزی جوانە، بەڵام راستیتان دەوێت، من پێویستیم بەو رێڕەوە نییە"
سەبارەت بە مانچێستەر سیتی و وەرزی داهاتووش، کلۆپ گوتی "مانچێستەر سیتی لە وەرزی داهاتوودا تیپێکی بەهێز دەبێت، مانچێستەر یونایتد و چێڵسیش بەهێز دەبن، هەموو تیپەکانی پرێمەرلیگ بەهێز دەبن، بەڵام بێگومان مانچێستەر سیتی بەهێزترینیان دەبێت، یونایتد و چێڵسی بەشێوەیەکی باش یاری دەکەن. هەروەها تۆتێنهام و ئارسیناڵیش کەمتەرخەمی ناکەن، لیستەر سیتیش بوونی دەبێت، پێویستە 38 یاری بکەین، کە بێگومان ئەوەی زۆرترین یاری بباتەوە نازناوەکە بەدەستدەهێنێت".
راهێنەری یانەی لیڤەرپوول، لە بەردەوامی لێدوانەکەیدا دووپاتیکردەوە کە ئامانجی وەرزی داهاتوویان بەرگریکردنە لە نازناوەکەیان و گوتی "ئێمە دوای ماوەیەکی زۆر بۆ جاری یەکەم نازناوەکەمان بردەوە، بۆیە لە وەرزی داهاتوودا پێویستە بەرگری لە نازناوەکەمان بکەین، دەبێ بە تووندی هێرش بکەین بۆ ئەوەی دووبارە نازناوەکە ببەینەوە

هه‌واڵی گرنگ