راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی فەرەنسا ئاشکرایانکرد، دوو یانەی پرێمەرلیگ رکابەری لەسەر گواستنەوەی ئەلفۆنسۆ ئاریۆلا، گۆڵپارێزی ریال مەدرید دەکەن کە بە خواستن لەو یانەیە یارییدەکات
ئاریۆلا لە هاوینی رابردوودا بە خواستن پەیوەندیی لە پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندیی بە ریال مەدرید کردووە،بەڵام یانەی ریال مەدرید نایەوێت ئەو گۆڵپارێزە لە یانەکە بمێنێتە و دەیەوێت دەستبەرداری ببێت، بەمەش داهاتووی گۆڵپارێزەکە دیارنییە و دوو یانەی ئینگلیزیش بۆ گواستنەوەی لە رکابەریدان.
بەپێی رۆژنامەی لو 10 سپۆرتی فەرەنسی، هەردوو یانەی نیوکاسل و چێڵسی رکابەری لەسەر گواستنەوەی ئەو گۆڵپارێزە دەکەن.
بەپێی سەرچاوەکە، رۆیشتنی ئاریۆلا لە پاریس سانجێرمان شتێکی قورس نییە، بەتایبەت کە ئەو دەیەوێت ساڵی داهاتوو بۆ جامی نەتەوەکانی ئەوروپا جێگەی خۆی لە پێکهاتەی فەرەنسادا بکاتەوە.
ئاریۆلا سێ ساڵ گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان ماوە، دەبێت لەنێوان دەستەوارەکان خۆی یەکلاییبکاتەوە و بڕیار لەبارەی داهاتووی خۆی بدات