پیپ گواردیۆلا دەیەوێت مان سیتی بكاتە ئاگر
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پیپ گواردیۆلا دەیەوێت مان سیتی بكاتە ئاگر

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی، دووپاتیکردەوە کە خۆیان بۆ وەرزی داهاتوو رێکبخەنەوە، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە نازناوەکە ببەنەوە.
ئەمشەو کاتژمێر 22:15 بە کاتی باشووری کوردستان، مانچێستەر سیتی لە یاری لووتکەی گەڕی 32ـی پرێمەرلیگدا لەسەر یاریگەی خۆی میوانداری لیڤەرپوول دەکات، کە ئەمەی دوایی پێشوەختە نازناوی خولەکەی یەکلاییکردووەتەوە.
پێپ گواردیۆلا، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا قسەی کرد و گوتی "پێویستە خۆمان رێکبخەینەوە، یانەکانی جیهان وادەکەن، دەبێ ئەو راستییە قبوڵ بکەین و بڕیاری دروست بدەین بۆ پارێزگاریکردن لە ئاستی خۆمان".
سەبارەت بە مێرکاتۆی ئەم هاوینەش، پێپ وتی "ئێمە کۆمەڵێک یاریزانی باشمان هەیە، بەڵام دوای کۆتاییهاتنی وەرز بیرێک لە مێرکاتۆ دەکەینەوە".
پێپ گواردیۆلا، لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەدا سەبارەت بە فرۆشتنی لیرۆی سانێ، گوتی "هەر یاریزانێک نەیەوێت بمێنێتەوە پێویستە بڕوات، چونکە ئەو یاریزانانەی دەیانەوێت بڕۆن ناتوانین وەک پێویست سوود لە هەموو تواناکانیان وەربگرین".
لەبارەی یارییەکەشیان بەرامبەر ریال مەدرید، لە یاری گەڕانەوی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگدا، راهێنەری مانچێستەر سیتی، گوتی "ئێمە بۆ یاریکردن بەرامبەر ریال مەدرید ئامادەین و رازین لە هەر شوێنێک یاری بکەین، کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاری لەبارەوە دەدات، هیوادارم لە مانچێستەر بێت، بەڵام نازانم لە کوێ دەبێت

هه‌واڵی گرنگ