گواردیۆلا دەڵێ لەهەموو شوێنێك ئامادەین شەڕی مەدرید بكەین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گواردیۆلا دەڵێ لەهەموو شوێنێك ئامادەین شەڕی مەدرید بكەین

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی دەڵێت، ئامادەن لە هەر شوێنێک بێت یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ ئەنجامبدەن.
گواردیۆلا لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر لیڤەرپوول، لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی یارییەکەیان بەرامبەر ریال مەدرید گوتی، ئێمە لە هەر شوێنێک یارییدەکەین، کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاری لەبارەوە دەدات، هیوادارم لە مانچێستەر بێت، بەڵام نازانم کوێ دەبێت.
یاریی چوونی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، کە لەنێوان هەردوو یانە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەچوو، یانەی مانچێستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە 2-1 لە ریال مەدریدی بردووەتەوە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیارییداوە مانگی ئاب یارییەکانی چامپیۆنزلیگ لە پۆرتوگال دەستپێبکەنەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەو وڵاتە بەرەو بەرزبوونەوەیە، مەترسی لەسەر چارەنووسی پاڵەوانێتییەکە دروستبووە

هه‌واڵی گرنگ