كۆرۆنا یانەیەكی بەناوبانگی بەریتانیای وێران كردوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆرۆنا یانەیەكی بەناوبانگی بەریتانیای وێران كردوە

یانەی ویگان ئاتلێتیکی ئینگلیزی مایەپووچ بوونی خۆی راگەیاند، بەهۆی ئەو قەیرانە قوڵەی ئابووری کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە رووی لە یانەکە کردووە.
سێ کەسی دیکە وە ئەندامی دەستەی کارگێری یانەکە دەستنیشانکراون بۆ ئەوەی هاوکاریی یانەکە بکەن بۆ رزگاربوون لەم بارودۆخەی تێیکەوتوون، لەکاتێکدا یانەکە لە خولی پلە یەکی ئینگلتەرا یارییدەکات و نایانەوێت بە ئاسانی یانەکە لەناو بچێت.
جیرالد کریسنەر، یەکێک لە ئەندامە نوێیەکانی یانەکەیە و پێشتر سەرۆکی یانەی لیدز یونایتد بووە، ئەو دەڵێت، ئامانجی ئێمە ئەوەیە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکە تەواوبکەین و لە ماوەیەکی زۆر کەم و بەخێراترین کات بتوانین کێشەکانی یانەکە چارەسەربکەین و لەم قەیرانە رزگاری بکەین.
ویگان ئاتلێتیک یانەیەکی لە مێژینەی ئینگلتەرایە، یانەکە لە 1932 دروستبووە، ئێستا لە پلەی چواردەیەمی ریزبەندی خولی پلە یەکی ئینگلتەرایە و شەش گەڕ ماوە خولەکە کۆتاییبێت.
ویگان دوایینجار کە بەشداریی لە پرێمەرلیگ کرد ساڵی 2013 بوو، دوای ئەوەی بەبردنەوەی جامی یەکێتی ئینگلتەرا و سەرکەوتن بەسەر مانچێستەر سیتی توانیی بگاتە ئەو خولە

هه‌واڵی گرنگ