سەرۆكی یانەی بارسێلۆنا باسی وازهێنانی خۆی دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆكی یانەی بارسێلۆنا باسی وازهێنانی خۆی دەكات

جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، رەتیکردەوە دەستلەکاربکێشێتەوە و بە دووریشی زانی لەم هاوینەدا نایمار داسێلڤای ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بگەڕێننەوە بارسا.
بارتۆمیۆ باسی زۆر پرسی گرنگ و تایبەت بە یانەکەی کرد و دووپاتیکردەوە کە گرێبەستکردن لەگەڵ میرالیم پیانیچی یاریزانی بۆسنی ئامانجی چەندین ساڵی بارسا بوو.
بارتۆمیۆ سەبارەت بە ئەگەری گەڕاندنەوەی نایمار بۆ ریزەکانی یانەکەی، گوتی "ئەوە روونادات، چونکە دۆخی هەموو یانەکانی ئەوروپا لە رووی داراییەوە باش نییە".
سەرۆکی بارسا لەبارەی گرێبەستکردن لەگەڵ لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵیشەوە، گوتی "من باسی گرێبەستەکان ناکەم، هێشتا ئەو یاریزانانەمان دیاری نەکردوون کە پێویستە بیانهێنینە یانەکەمان"

هه‌واڵی گرنگ