كاتی یاریەكانی چامپیۆنس لیگ ئاشكرا كرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كاتی یاریەكانی چامپیۆنس لیگ ئاشكرا كرا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا وادەی تەواوکردنی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای دیاریکرد و ئەو یارییانەی ماویشن بەشێوەی پاڵەوانێتییەکی بچووک تەواو دەکرێن.
فیدراسیۆنەکە رایگەیاند، یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکان لەنێوان 14 بۆ 24ـی ئەیلوولی داهاتوو بەڕێوەدەچن، یارییەکانی قۆناخی شازدەش دوای 2 رۆژ لە تەواوبوونی ئەو قۆناخە دەکرێن و رۆژی 27ـی هەمان مانگ قۆناخی شازدە کۆتاییدێت.
رۆژی 30ـی ئەیلوول هەموو یارییەکانی قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکە لە یەک رۆژدا بەڕێوەدەچن، رۆژی 3ـی ئۆکتۆبەر یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی بەڕێوەدەچن.
یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا رۆژی 5ـی کانوونی یەکەم بەڕێوەدەچێت و پاڵەوانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگی ئاسیا یەکلاییدەکرێتەوە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، بڕیارییداوە یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە لە شێوەی پاڵەوانێتییەکی بچووک تەواوبکات، بەڵام تاوەکو ئێستا شوێنی بەڕێوەچوونی یارییەکانی دیاریی نەکراوە.
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا تەنیا دوو کۆمەڵەی بەڕێوەچووە و پاشان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە یارییەکانی دواخراون.
یانەی هیلالی سعودی وەرزی رابردوو بەبردنەوە لە یانەی ئوراوا رێد دیامۆندزی ژاپۆنی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای بردووەتەوە.

هه‌واڵی گرنگ