كیلیان ئیمباپێ نوێترین پەیام بۆ ڕیاڵ مەدرید دەنێرێ
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كیلیان ئیمباپێ نوێترین پەیام بۆ ڕیاڵ مەدرید دەنێرێ

جارێکی دیکە کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی فەرەنسیی یانەی پاریس سانجێرمان، بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پەیامێک بۆ زینەدین زیدانی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و بەرپرسانی ئەوە یانەیە دەنێرێت.
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان لە فەرەنساوە ئاشکرایانکرد، کە کیلیان ئێمباپێ هەوڵێکی دیکەی یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە و رازی نەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
ئەو سەرچاوانە دەڵێن "لە هەوڵێکی نوێدا بەرپرسانی یانەی پاریسی نەیانتوانی کیلیان ئێمباپێ بەوە رازی بکەن گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، کە دەستەوارەیەکیان پێشکەشی یاریزانەکە کردبوو بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی 4 ساڵی دیکە نوێ بکەنەوە".
بەرپرسانی پاریس سانجێرمان لە دەستەوارە نوێیەکەدا دەیانەوێت کیلیان ئێمباپێ تاوەکو ساڵی 2026 گرێبەستەکەی بە مووچەیەکی زۆر زیاتر لەوەی ئێستا نوێ بکاتەوە، کە ماوەی گرێبەستی ئێستای لە هاوینی 2022 کۆتاییدێت.
وەک ئەو سەرچاوانە باسی دەکەن، بەرپرسانی یانەی پاریسی ترسیان لەوە هەیە، ئەگەر ئێمباپێ گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، لە دواساڵی ماوەی گرێبەستەکەی ناچاردەبن بیفرۆشن یان لە ساڵی دواتردا بەخۆڕایی دەچێتە ئەو یانەیەی حەزی لێیە، کە هەموو سەرچاوەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە ئەو یاریزانە دەیەوێت بچێتە ریال مەدرید و لە ژێر سەرپەرستی زینەدین زیدانی هاونیشتیمانییەکەی مەشق و راهێنان بکات.
تۆڕی هەواڵی سپۆرتس مۆلی بەریتانی لەو بارەیەوە، نووسیویەتی "کیلیان ئێمباپێ جارێکی دیکە بەرپرسانی پاریسی بێئومێد کردەوە و رازی نەبوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێ بکاتەوە، ئەوەش پەیامێکە بۆ زیدان و ریال مەدرید".
زینەدین زیدانی راهێنەری ریال مەدرید و بەرپرسانی ئەو یانەیە، کیلیان ئێمباپێ بە ئامانجی یەکەم و سەرەکی خۆیان دەزانن و پێیانوایە ئەو تاکە یاریزانە بتوانێت ببێتە جێگرەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی، کە لە هاوینی 2018 ریزەکانی یانەی شاهانەی بەرەو ریزەکانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی جێهێشتووە

هه‌واڵی گرنگ