هەواڵێكی ناخۆش لەفێدێرێرەوە بۆ هەوادارانی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەواڵێكی ناخۆش لەفێدێرێرەوە بۆ هەوادارانی

رۆجێر فێدرێری سویسری و یاریزانی تێنسی سەرزەوی كە بە مایسترۆكەی تێنس ناودەبرێت، بە هۆی هەڵكشانی تەمەنییەوە زۆر نزیكە واز لە یاریكردن بهێنێت و بلۆ هەمیشە ماڵئاوای لە یاریگاكانی تێنسی سەر زەوی بكات.
لە نوێترین لێدوانیدا ئەو یاریزانە سویسرییە وتی "هەرچەندە من زۆر بیری یاریگاكانی تێنسی سەر زەوی دەكەم، بەڵام باش ئەوەش دەزانم كە زۆر نزیكم لە وازهێنان، بەڵام هیوادارم بتوانم وەرزی داهاتو بەشداری پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن بكەم".
رێكخەرانی پاڵه‌وانێتی به‌رلینی دۆستانه‌ بانگهێشتنامه‌یەكیان ئاراسته‌ی فێدرێر كردبو بۆ به‌شداریكردن له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی سێ رۆژدا به‌رێوه‌ده‌چێت، كە تێدا شەش یاریزان بەشدار دەبن و بڕیارە ناوەڕایتی ئەم مانگە بەرێوەبچێت.
پێش وەستانی یارییەكانی ئەم وەرزەی پاڵەوانێتیە جیاوازەكان بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رۆجێر دوچاری پێكان هات و دواتر بەهۆی چامنەبونەوەی لە پێكانەكەی بە ناچاری نەشتەرگەرەكی ئەنجامدا

هه‌واڵی گرنگ