كۆتینۆ زۆر نزیكە لەگەڕانەوە بۆ پریمەرلیگ
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆتینۆ زۆر نزیكە لەگەڕانەوە بۆ پریمەرلیگ

 
 
راپۆرتی رۆژنامەكانی ئینگلتەرا باس لەوە دەكەن كە فیلیپ كۆتینیۆی بەرازیلی و یاریزانی ئێستای یانەی بەرشەلۆنە و ئەستێرەی پێشوی یانەی لێڤەرپوڵی ئینگلیزی نزیكە لە گەرانەوەی بۆ پریمەرلیگ.
رۆژنامەی سەنی بەریتانی لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە كە هەردو یانەی ئارسناڵ و نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی كێبركێی یەكتر دەكەن لە پێناو گەرانەوەی كۆتینیۆ بۆ پریمەرلیگ، بەڵام زیاتر یانەی ئارسناڵ لە بەدەستهێنانی تواناكانی ئەو یاریزانە نزیكە.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە دوای كۆتایهاتنی ماوەی خواستنی ئەو یاریزانە لەگەڵ بایرن میونشن، بەرپرسانی یانە كەتەلۆنییەكە لە هەوڵی ئەوەدان كۆتینیۆ لە یانەكە دور بخەنەوەو بیدەنە یانەیەكی دیكە، لە پێناو دەستكەوتنی بڕێك پارە بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی نوێ.
لە ئێستاشدا یانەی ئارسناڵ نزیكە لە گەرانەوەی ئەو یاریزانە بۆ پریمەرلیگ و ئامادەن لەو پێناوەدا خواستەكانی یانەی بەرشەلۆنە جێبەجێ بكەن، هەرچی یانە نیوكاسڵە بەهۆی دەستەی وەبەرهێنانی سعودیەوە ئەگەری هەیە بتوانن یاریزانێكە لە نێو چنگی تۆپهاوێژەكانی لەندەن دەربهێنن

هه‌واڵی گرنگ