مان سیتی دەبێتە ڕێگر لەبەردەم بارسێلۆنا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مان سیتی دەبێتە ڕێگر لەبەردەم بارسێلۆنا

یانەی مانچێستەر سیتی بۆ تۆکمەکردنی ریزەکانی دەیەوێت گرێبەستێکی گەورە لە مێرکاتۆی هاوینە لەگەڵ ئەستێرەیەکی ئەرجەنتینی واژۆ بکات.
میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە: "یانەی مانچێستەر سیتی ئامادەکاری بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی لاوتارۆ مارتێنیزی ئەستێرەی ئینتەرمیلان دەکات، بۆ شوێنگرەوەی سێرجیۆ ئاگوێرۆ کە ماوەی گرێستەکەی لەگەڵ سیتی یەک ساڵی ماوە کۆتایی بێت".
بەپێی رێکەوتنی نێوان ئینتەرمیلان و لاوتارۆ مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 111 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام یاریزانەکە، دەسەڵاتی ئەوەی هەیە ئەگەر بێت و تاوەکو مانگی تەممووز هیچ یانەیەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە نەدات، ئەو مەرجە هەڵدەوەشێتەوە.
میدیاکانی بەریتانیا ئاشکرایان کرد: "یانەی مانچێستەر سیتی، هەوڵ بۆ ئەوە دەدات، بە پارەیەکی زۆر لاوتارۆی تەمەن 22 ساڵ بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، ئەمەش هانی هێرشبەرەکەی ئینتەری داوە بە ئۆفەرەکەی سیتی رازی بێت"، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ لایەک بە ئاشکرا لەبارەی ئەگەری رێککەوتنی نێوان هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە و یانەی سکای بلوز هیچ لێدوانێکی فەرمییان نەداوە".
لاوتارۆ مارتێنیز بووە بە ئامانجی لەپێشینەی یانەی بارسێلۆنا لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەیەدا و میدیاکانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن هەردوو یانە کەتەلۆنی و ئیتالییەکە گەیشتوون بە رێککەوتنی کۆتایی، چونکە بارسا ئامادەیە 70 ملیۆن یۆرۆ و جۆنیۆر فێربۆ بە ئینتەرمیلان بدات، لە بەرامبەر بەدەستهێنانی لاوتارۆ مارتێنیز

هه‌واڵی گرنگ