وڵاتی مێوانداری چامپیۆنس لیگ دیاری كرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وڵاتی مێوانداری چامپیۆنس لیگ دیاری كرا

بەشێوەیەکی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بڕیارییدا، سەرجەم ئەو یارییانەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای ئەم وەرزە ماون لە قەتەر بەڕێوەبچن.
فیدراسیۆنەکە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا کە لە کوالالامپۆری پایتەختی مالیزیا کرا بڕیارییدا، سەرجەم ئەو یارییانەی بەهۆی کۆرۆناوە دواخراون لە قەتەر بەڕێوەبچن، دوای ئەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی قەتەر رەزامەندیی بۆ میوانداریکردنی یارییەکان پێشاندا.
پێشتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بڕیارییدابوو، یارییەکان لە یەک وڵات تەواودەکرێن و بەشێوەی پاڵەوانێتییەکی بچووک خولەکە تەواو دەکرێت، کە تاوەکو ئێستا تەنیا دوو گەڕی لە قۆناخی کۆمەڵەکان بەڕێوەچووە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بڕیارییداوە رۆژی 14ـی ئەیلوولی داهاتوو یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکان دەستپێبکەنەوە و تاوەکو 24ـی هەمان مانگ بەردەوامبن، رۆژی 26ـی مانگ قۆناخی شازدە لە ماوەی تەنیا دوو رۆژدا بەڕێوەدەچێت.
یارییەکانی قۆناخی هەشت لە 30ـی ئەیلوول و قۆناخی پێشکۆتاییش لە 3 ئۆکتۆبەری داهاتوو دەکرێن و یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەش لە رۆژی 5ـی 12 بەڕێوەدەچێت.

هه‌واڵی گرنگ