دوابه‌دواى گۆرِان كارى له‌هاوكێشه سیاسیه‌كانى رِۆژههلاَتى ناوهرِاست له ههرئهگهرێكدا زۆرترین پێشبینى بۆ تێك چوونى بارى سیاسى له نێوان ولاَتانى ئێران توركیا و عێراق و قه‌ته‌ر ده‌كرێت له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگیه‌كه رِابگرێت .
ده‌گووترێت چوونى تاریق هاشمى بۆ ولاَتى قه‌ته‌ر زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه وه‌كو مانشێتى زۆرێك له رِۆژنامهكان سه‌یر بكرێت هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر له دیوێكى گهورهرترهوه سه‌یرى سه‌ردانى هاشمى بكه‌ین ئه‌وه مان بۆده‌رده‌كه‌وێت كه جۆرى پێشوازى كردنه‌كه‌ى له‌لایه‌ن قه‌ته‌ره‌وه جۆرێك له‌كاردانه‌وه هه‌بوو له‌لایه‌ن عێراقه‌وه چونكه عێراقیه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تى نورى مالیكى له‌لایه‌ك وه‌ك تۆمه‌ت بار سه‌یرى هاشمى ده‌كه‌ن له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئه‌و دیار ترین سه‌ركرده‌ى سونه‌یه له عێراقدا ئه‌وه‌ش لایه‌نه شیعه‌كانى عێراقى زۆر تورِهكرد ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستى ئاژانسه‌كانى عێراق له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رِابردوو زۆرترین هێرش بۆ قه‌ته‌رو سعودیه كراوه له‌به‌رانبه‌ریشدا كه‌ناڵى جه‌زیره چاوپێكه‌وتنێكى تێر‌و ته‌سه‌له و رِهخنه ئامێزى له‌گه‌ڵ هاشمى كرد كه دهنگدانهوهكهى له عێراقدا كاردانه‌وه‌ى سیاسى به‌دواوه هات ،
له ئێستاداشدا حكومه‌تى عێراق رِهخنه له قه‌ته‌ر ده‌گرێت به‌وه‌ى تۆمه‌ت بارى گلداوه‌ته‌وه بهلاَم چاودێرانى عه‌ره‌ب له ستونى رِۆژنامهكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ولاَتانى سونه مه‌زهه‌ب زه‌نگێكى ئاگاداركردنه‌وه بۆ ولاَتانى شیعه مه‌زهه‌ب هه‌ڵده‌كه‌ن كه ته‌نها له گۆرِهپانه كه ئه‌وان بوونیان نیه به‌ڵكو هێزێك هه‌یه كه به‌رگرى له سونه مه‌زهه‌ب ده‌كات ئه‌م كاردانه‌وانه دواجار واده‌كات كه په‌یوه‌ندى هه‌ردوو ولاَت به‌ره‌و قۆناغێكى مه‌ترسى دار برِوات ، له‌و لاشه‌وه بالاَنسى توركیا و ئێران له جێگۆرِكێدایه بۆنمونه له‌ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى رِابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئه‌وه‌ى رِاگهیاند كه هیچ كه‌س بۆى نیه له به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران بدات بهلاَم دوایى پشگیرى كردنى ئێران بۆ حكومه‌تى سوریا به خێرا دهسهلاَت دارانى توركیا رِهخنهى توندیان له دهسهلاَت دارانى كۆمارى ئیسلامى ئێران گرت به‌وه‌ى بۆته هۆى رِێگرتن له پرۆسه سیاسیه‌كانى سوریا و پشتگیرى كردنى رِژێمى ئه‌سه‌د .
له‌لایه‌كى دیكه‌وه به‌پێى رِاپۆرتى واشنتۆن پۆستى ئه‌مه‌ریكى هۆكارى نزیك بوونه‌وه و هاوپه‌یمانى توركیا و ئێران ته‌نها له‌سه‌ر قهلاَچۆكردن و نه‌هێشتنى هێزى پارتى كرێكارانى كوردستانه ئه‌گه‌رنا له بنهرِهتهوه ئه‌وان له زۆر كێشه‌ى گه‌وره ململانىَ ده‌كه‌ن چونكه هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یه‌وێت ببێته هێزێكى سه‌ره‌كى له ناوچه‌كه به‌تایبه‌تى توركیا ئێستا باش ده‌زانێت ئه‌مه‌ركیا به شێوه‌یه‌كى زۆر جدى پشگیرى ده‌كات بۆیه ده‌یه‌وێت ببێت به حهریفێك له ناوچه‌كه له هه‌مان كاتیش‌دا ئێران ئه‌و هه‌وڵه به‌شێوه‌یه‌كى جدى ده‌دات .
ململانێكانى نێوان هه‌رچوار ولاَت به شێوه‌یه‌كى زۆر خێرا هه‌نگاو ده‌نێت له‌م نێوه‌نده‌شدا تاكه ولاَت كه زه‌ره‌رى تێدا ده‌كات عێراقه ئه‌وه‌ش به‌هۆى چه‌قى ململانێكانى سونه‌و شیعه له هه‌مان كاتیش‌دا عێراق هێشتا ئه‌و ولاَته نیه كه سه‌ربه‌خۆى له ئیداره و سیاسى و ئه‌منی دابێت به‌ڵكو له هه‌ڵوێست و برِیاریدا زۆر جار پاشكۆكیه و به فشارى ولاَتان كاردانه‌وه‌ى هه‌یه ئه‌وه‌ش نیگهرانینه بۆ ئه‌مه‌ركیا و هاوپه‌یمانه‌كانى دروست كردووه چونكه له ده‌ست دانى عێراق بالاَنسى ته‌واوى ئه‌مه‌ركیا له ناوچه‌كه تێك ده‌چێت له‌م رِوانهوه یه‌ك : لهرِووى ئابوریه‌وه كێشه‌ى بۆدروست ده‌بێت مه‌سه‌له‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت له عێراق كارى گه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر دراوى بیانى دووه‌م : كێشه‌ى سیاسى و زاڵ بوونى ئێران له ناوچه‌كه كارى خۆى هه‌یه و ئه‌مه‌ریكا له‌و خاڵه زۆر ده‌ترسێت بۆیه له ههرئهگهرێكى سیاسى به خێرا جۆبایدن جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا دێته ناوبابهتهكهوهو به ته‌له فۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق قسه‌ده‌كات ، .
سێهه‌م تائێستاش ئه‌مه‌ریكا خاوه‌نى پرۆسه‌ى ئازاد كردنى عێراق نایه‌وێت رِهنجى هه‌زاران كوژراوى و ملیۆنان دۆلارى به فیرۆبرِوات بۆیه له رِووى ناوخۆى عێراقه‌وه ده‌یه‌وێت به ته‌واوه‌تى هاوسه‌نگیه‌كه له نێوان هێزه‌كانى عێراق رِابگرێت .
به‌هه‌مان شێوه درێژهكێشانى بار‌و دۆخى خراپى سیاسى قه‌ته‌ر _ عێراق ، توركیا _ ئێران كارى گه‌رى له‌سه‌ر رِهوشى سیاسى له ناوچه‌كه ده‌بێت بۆیه لهرِووه نێودهوڵهتیهكهوه ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وامه به‌پێى رِاپۆرتى توده‌ى زه‌مانى توركى وابرِیاره له ماوه‌ى داهاتوو سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا سه‌ردانى ولاَتى چین بكات دواتر سه‌ردانى واشنتۆن ئه‌وه‌ش نیشانه‌ى ئه‌وه یه كه ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ناتوانێت به رِاستهو خۆ یان نارِاستهو خۆ قسه له‌گه‌ڵ ئێران بكات بهلاَم ده‌یه‌وێت توركیا له‌و رِاستیه بگه‌یه‌نێت كه گۆرِان كاریه‌كان له‌به‌ر ژه‌وه‌ندى هاوپه‌یمانه‌كانى واشنتۆنه بۆیهوهى ئه‌و ململانێیه نه‌بێته هۆكارێك كه كارى خراپ دروست بكات و له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مه‌ریكا بدات .
له ئێستاداشدا به‌پێى پێشبینى سیاسیه‌كان ئه‌گه‌ر ئه‌م رِهوشهى ئێستاى ولاَتانى ناوچه‌كه كۆتایى پێنه‌هێنرێت ئه‌وه له ههرئهگهرێكدا دوو ده‌رئه‌نجامى خراپى ده‌بێت یه‌كه‌م سه‌رهه‌ڵدانى شهرِى شیعه‌و سونه دووه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى قه‌یرانى سیاسى له جیهان چونكه كێشه‌كه دهپهرِێتهوه بۆ مه‌سه‌له‌ى مه‌زهه‌بیى و دوورنیه پاكستان و هندستانیش له‌و مه‌سه‌له‌وه بگلێن هه‌روه‌كو رِووداوهكهى كوشتنى شیعه‌كان له‌سه‌ر پردى پیرۆز له نه‌جه‌ف و كاردانه‌وه‌ى له ئیسلام ئاباد كه ئه‌گه‌ر كۆنترۆڵ نه‌كرایه كێشه‌ى شیعه‌و سونه سه‌رى هه‌ڵده‌دایه‌وه .