|
|
|
145 جار خوێندراوه‌ته‌وه
رسول ابراهیم
ئه‌وه‌ى یه‌كگرتوو كردى خوێندنه‌وه زۆر هه‌ڵده‌گرێ 
گومانى تێدانیه ئه‌وه‌ى شتێك له‌سیاسه‌ت بزانیێت گه‌واهى ئه‌وه ده‌ده‌ت كه‌یه‌كگرتوو زۆر هه‌نگاوى گه‌وره‌ى برِى هه‌ر له‌مێژووى دروست بونیه‌وه هه‌تا ئێستا ،سهرهرِایی ئه‌و هه‌موو ته‌نگژانه‌ى كه‌بۆى دروست كرا له‌كارى سیاسى وبانگه‌وازى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى درورست بوونیه‌وه ، ئه‌وه‌ى لهگونگرهى شه‌شه‌مدا دارِویدا خوێندنه‌وه زۆر ههڵدهگرىَ جگه لهسهروهى بوَ یه‌كگرتووكان رێچكهشكێنى وپێشهنگى له‌كاری سیاسى و حیزبایه‌تیدا هیچى ترنیه. ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت وه‌ستان وچهقبهستوى نیه له‌كاری ئێمه‌دا به‌ڵكو سات له دواى سات و روَژ له دواى رِۆژ هه‌نگاو ئه‌نێن .
پێم وایه ئه‌م شێوه لهرِیتم وكارى تازه‌ى یه‌كگرتوو كه ئێستا به‌دى ده‌كرێت جگه له‌وه‌ى كهئهمرێكى واقعیه لهرَوژههلاَتى ناویندا ده‌گوزه‌رێت كه پێویسته له‌و پهرِى راست تا چه‌پ و ئیسلامى غه‌یرى ئیسلامى مل كه‌چى ببین شێوازێكى خۆسه‌پێنه بهلاَم ئیرادهێكى پۆلاَین وگه‌وره‌ى ده‌وێت یه‌كگرتوو ئه‌و هه‌نگاوه‌ى بهكردارنا،چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌بین دوا ده‌كه‌وین یان ئاسۆى كۆتایهاتن وورده وورده رِوومان تێده‌كات وه‌له‌هه‌مان كاتدا ئێمه ئێستا له ئان وساتێكى ئانیدا گوزهردهكهین پێویسته هه‌مووان له‌ته‌ك ئه‌م گورِانكاریه له‌ماڵ وقوتابخانهوه بگره حكومه‌ت وفه‌رمانگه وحیزب و ته‌واوى دامه‌زراوه‌كان پێویستیان به‌م بهخوَداجونهوه وگورِانكاریه بوێرانه هه‌یه,یه‌كگرتو به كردار كریى !!! ,له‌هه‌رێمى كوردستان دا پێویسته ئهوگوَرانكاریانه زووتر هه‌نگاوى بۆ بنرێت هه‌ر له‌كارى حیزبایه‌تى دا هه‌تا ده‌گاته لوتكه‌ى ههرِهمى دهستهلاَت و حكومدارى .
وه له كۆتایدا ده‌مه‌وێت به‌سه‌رجه‌م پارت وحزبهكانى كوردستان به‌تایبه‌تى دوو حزبى دهستهلاَتدار بڵێم زوَر گرنگه هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌رهه‌ڵدانى فه‌سادو مانه‌وه‌ى دوو حزبى دهستهلاَتدار له‌مێژوى ململانى دوێنى شاخ و گه‌نده‌ڵى ئهمرِۆى شارتان به ته‌واوى ئه‌زانن هۆكاره‌كه‌شى ئه‌و شێوه كۆنكرێته حزبایهتیهیه كلاسیكیهیه كه سه‌رده‌مانێكى دوور ودرێژه ده‌ستان داوهتىَ،ئه‌وه‌ى یه‌كگرتو كردى نمونه‌یه وهگۆرِانى سیسته‌مى سیاسیش له‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه‌پێویسته هه‌نگاوى یه‌كه‌م له ناوخۆ وخودى تاكه‌كانى حزبه‌كه‌وه ده‌ست پىَ بكات دواى به‌ره‌و ده‌ره‌وى بازنه بچێت، بۆیه هه‌رچى زووتره پێویسته به‌ره‌وو بهخوَدا چونهوهێكى زۆر جدى هه‌نگاو بنرێت كه‌له سیسستهمى سیاسى پاوه‌ن خوازى و ململانێكى نارِهواو یه‌كترى نه‌خوێندنه‌وه له‌سه‌ر بیركردنوهى ته‌سكى حزبایه‌تى كهشاباشهكهى ئه‌م میلله‌ته به‌ش مهینهتیهیه به‌ره‌وو ئاسۆیكى گهشترههنگاو بنرێت . دووباره ده‌لێم ده‌ستان خۆش یه‌كگرتوو ......... خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت یه‌كگرتوو.............
|
|
|
|