دیاره هه‌موو جوڵه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ك به سىَ قوناغدا تیپه‌ر ئه‌كات : قوناغى ( منطلق و عواعق و رقائق )
قوناغى منطلق سه‌ره‌تاو ده‌ست پێكى ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه كه به ته‌وژمێكى خێرا ئه‌كه‌وێته جوولهو له رووى ئاسۆییه‌وه حه‌جمى خۆى فراوان ده‌كات , پاشان هیواش هیواش به‌ره‌و قوناغى عواعق و رائق هه‌نگاو ئهنیت ،
بیگومان له سه‌ره‌تاى ده‌ستپیكى هه‌موو بزوتنه‌وه‌یه‌ك له روى فراوان بوون و حه‌جمى جه‌ماوه‌ریه‌وه خیراییهكى به‌رچاو به خۆیه‌وه ئه‌بینێت ئیتر دواى ئه‌وه خیراییهكهى هیواش ئه‌بیته‌وه‌و تا ده‌گاته قوناغى وه‌ستان .
ئه‌وه‌ى كه گرنگه ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه یان حیزبه چون بتوانیت هه‌میشه له جووڵه‌دابێت به‌رده‌وامى به كارى مهنههجیتى خۆى بدات , چون بتوانێت له رووى ئاسۆییه‌وه حه‌جمى جه‌ماوه‌رى خۆى فراوان بكات و له رووى ستونیه‌وه كار له سه‌ر جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بكات .
یه‌كگرتوى ئیسلامى كوردستان یه‌كێكه له و حزبانه‌ى سیاسه‌تى گشت گیر‌و توانیهكى به‌رچاوى هه‌یه له له‌و ته‌وژمه‌دا ، هه‌میشه له قوناغى هیواش بوونه‌وه‌دا (موفاجه‌ئه )ى دروست كردوه و جهماوهركهى له دۆخى سرِبوون رزگار كردوه ، داینه‌مۆى كارى ئیسلام و سیاسى و په‌روه‌رده‌یی ئه‌و حیزبه به‌رده‌وام له نوىَ بوونه‌وه‌دا بوه و پالنهرێكى به‌هێزى دروست كردوه بۆ جوڵه دانه‌وه به‌خۆ , هه‌ر له میژووى دروست بوونیه‌وه له چه‌ند قوناغیكدا توانیوێتى به نوىَكارى و داهێنان ئینطلاق دروست بكات و جووڵه‌ى فراوان بوونى خۆى زیاتر بكات ، له سه‌ره‌تاى ئیعلان كردنیدا به موفاجه‌ئه هاته ناو كایهیى سیاسیه‌وه , له كاتێكدا ئه‌وه‌ى كه بوونى نه‌بوو چه‌مكى مه‌ده‌نیه‌ت و موماره‌سه كردنى بوو ، به‌ڵام یه‌كگرتوو به دروشمى مه‌ده‌نیه‌ته‌وه هاته ناو كایهكهوهو پراكتیزهشى كرد كه ئه‌زمونێكى تازه بوو بۆ ئه‌و كاته‌ى خه‌لكى كوردستان ، وه له ناوه‌راستى میژووهكهیدا واته له سالى 2005 به‌و په‌رى بوێرانه‌وه توانى چه‌مكى گه‌نده‌لى به خه‌ڵكى كوردستان ئاشنا بكات كه كوردستان له قه‌یرانێكى گه‌نده‌ڵى مه‌ترسیدار دایه ، له‌وكاته‌دا هه‌زم كردنى زۆر زه‌حمه‌ت بوو ، زۆرهبهى ده‌سه‌لات دارانى ئه‌م هه‌رێمه نه‌یان توانى به رۆحێكى هاونیشتمتنیهوه قهبولى بكه‌ن بۆیه یه‌كگرتوه به خوێن باجه‌كه‌ى دا ، به‌لام توانى بۆ كۆمه‌لانى خه‌لكى بسهلمێنىَ كه وولاته‌كه‌مان پێویستى به چاكسازیه‌كى ریشه‌یی هه‌یه ،
له تازه‌ترین موفاجه‌ئه‌ى یه‌كگرتوو ئه‌وه‌یه كه داهێنانێكى تازه و به‌رچاوى له كارى سیاسى حیزب‌دا پراكتیزه كرد ئه‌ویش گورینى پوستى ئه‌میندار بوو ، مودێلێكى تازه‌ى له موماره‌سه‌ى كارى سیاسى هێنایه كایه‌وه و فێرى هه‌موو لایه‌كى كرد كه كورسى و ده‌سه‌ڵات هه‌تا سه‌ر بۆ هیچ كه‌س نیه ،كه پێویسته خۆت بێیته خواره‌وه پێش ئه‌وه‌ى بوهێننه خواره‌وه، به هه‌مان شێوه ئه‌مه‌یش موفاجه‌ئه‌یه‌كى تر بوو، بۆیه من ئه‌لێم یه‌كگرتوى ئیسلامى هه‌میشه پێشه‌نگ بووه له هه‌موو كایه ئیسلامى و سیاسی و فه‌رهه‌نگى و ئه‌خلاقیه‌كاندا , له به‌ر ئه‌وه قه‌واره‌ى ئه‌و حیزبه له هه‌موو روویه‌كه‌وه رۆژ به رۆژ له زیاد بووندایه و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت كه سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتوو خاوه‌ن عه‌قلێكى حه‌كیمن و ئه‌ندازیارن له دیزاینكردنى ساحه‌ى سیاسى هه‌ریمى كوردستاندا .