|
|
|
120 جار خوێندراوه‌ته‌وه
عمرعلی محمد
كوردانی سوریا له قۆناغێكی نوێ‌دا 
له‌دوای 11 مانگ له سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر بورهان غلیۆن بۆ ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، عبد الباست سه‌یدا هه‌ڵبژێردرا بۆ جێگرتنه‌وه‌ی بورهان غلیۆن، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌و ناكۆكیانه دروست بوون كه له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیدا دروست بوو بوون. هه‌ڵبژاردنی كوردێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی له‌م كاته‌دا كاریگه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسیی له سوریادا به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به مافه سیاسییه‌كانی گه‌لی كورد‌و شێوازی مامه‌ڵه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یه له‌گه‌ڵا دۆزی كورددا.
هه‌تا ئێستاش پارته سیاسییه كوردیه‌كان هاوڕا نین‌و گوتارێكی یه‌كگرتوویان نییه له‌سه‌ر شێوازی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رژێم‌و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵا ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیدا.. ئاسایی بوونی بارودۆخی كوردستانی سوریا‌و نه‌بوونی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی توند له‌گه‌ڵا رژێمدا، ئه‌مه وای كردووه كه رژێمی سوریا به‌شێكی زۆری هێزه‌كانی ته‌رخان بكات بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه عه‌ره‌بیه‌كان. هه‌تا ئێستاش به‌شێك له پارته كوردیه‌كان جۆرێك په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵا رژێمدا هه‌یه‌و رێگری له‌سه‌ر چالاكیه‌كانی سوپای ئازادی سوریا له كوردستان‌و ته‌نانه‌ت پارێزگاری سنوره‌كانی سوریاش ده‌كه‌ن له‌و شوێنانه‌ی كه هاوسنورن له‌گه‌ڵا توركیادا.
پاش ئه‌وه‌ی عبد الباست سه‌یدا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی سوریا به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت. ئه‌مه رێگه خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی پارته كوردیه‌كانیش هه‌ڵوێستی خۆیان بگۆڕن‌و ئه‌وانیش ببنه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌و ئامانجه سیاسییه‌كانیان له‌گه‌ڵا ئامانجه‌كانی گه‌لی سوریادا یه‌ك بخهنو له كوردستانیشدا چالاكیه‌كانی سوپای ئازادی سوریا ده‌ست پێ بكات.
ده‌ست پێكردنی چالاكیه سه‌ربازیه‌كان له كوردستان كاریگه‌ریه‌كی زۆر به‌هێز له‌سه‌ر رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د دروست ده‌كات، وچنكه بیره نه‌وته‌كانی سوریا ده‌كه‌ونه ناوچه كوردیه‌كان كه ئه‌مه‌ش له‌ڕووی ئابووریه‌وه كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی ده‌بێت. له‌لایه‌كی تریشه‌وه سه‌رقاڵا كردنی به‌شێك له سوپاكه‌ی ئه‌سه‌د له كوردستان كاریگه‌ری بۆسه‌ر ناوچه‌كانی تر ده‌بێت، به‌پێی لێدوانی عبد الباست سه‌یدا ئێستا رژێمه‌كه‌ی سوریا له كۆتاییهكانیدایهو هاوبه‌شی كوردیش له چالاكیه مهدهنیو سه‌ربازیه‌كاندا مه‌رگی ئه‌م رژێمه نزیك ده‌كاته‌وه.
أ.س
|
|
|
|