به‌پێى ئاماژه‌كان زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراقى گه‌یشتنه ئه‌م قه‌ناعه‌ته كه وا پێویست ئه‌كات متمانه له سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقى نورى مالیكى بسهننهوهو حكومهتهكى بگۆرن؟.
ئه‌م ململانێه و بهرنگاربونهوهیه به ناره‌زایى سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌ستى پێكردبهو خوێندنه‌وه‌یه‌ى كه ده‌سته‌ڵاتى كوردى گه‌یشته ئه‌م قه‌ناعه‌ته كه ئیتر ناتوانێت ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ى له به حیزبى كردنى هه‌رێمى كوردستان وبهزهرد كردنى هه‌موو ره‌نگه‌كان ببات به‌رێوه له رێگاى فرۆشتنى نه‌وت وكۆنترڵى ته‌واوى ده‌روازه سنوریه‌كان وداهاته سروشتیه‌كانى به بونى نورى مالیكى ،به‌مانایه‌كى تر ئه‌م رێگریهو پرسیارانه‌ى كه به‌ره‌نگارى ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندیانه بونه‌وه هێنده گه‌وه‌ره بوون كه ناتوانرا به وڵامێك ودانیشتنێك لاببرێن و قه‌ناعه‌ت به ناوه‌ند بهێنرێت كه ێفرى ژماره‌كان كه‌م نه‌بونه‌ته‌وه‌و بۆندى نه‌وت و داهاته‌كانیش به‌ته‌واوى بۆ هه‌رێمن، كه‌چى وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره نه‌ك ته‌نیا بۆ به‌رپرسانى حكومه‌تى فیدراڵ شه‌فاف وئاشكرا نه‌بوون به‌ڵكو بۆ لایه‌نه‌كانى ناوخۆى كوردیش وونه‌و بىَ وهلامن ،بۆیه له ئاپۆراى سیاسه‌تدا ئه‌بوایه وڵامهكانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌م پرسیارانه‌ى نورى مالیكى ئه‌وه‌نده گه‌وه‌ره بوایه تا هه‌قیقه‌تى پرس وراستى وهڵامهكانیشى بیر بباته‌وه ئه‌ویش به‌كار هێنانى كارتى لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌یه له نورى مالیكى كه به سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه ده‌ستى پێكرد به خه‌تم ومۆرى ره‌وتى سه‌دره پشتگیرى لێكراوه،به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى پرسیار بێت ئایا ئه‌بێت ئه‌م ئامانجه چى بێت كه كورد بیپێكێت یاخود پێكاى بێت له‌م لێسه‌ندنه‌وه‌یه ئایه ته‌نیا ململانێ و عینادى بهربهرهكارهكانى كه‌سه‌كانن به ریتمى شه‌رى ناوخۆى خۆمان كه سه‌دها رۆح خه‌ڵتانى خوێن كران بۆ عینادى گردێك به ئامانجى به‌رژه‌وه‌ندى شه‌خسى وحیزبهوه؟1 یاخود ئامانجه‌كه له‌وه گه‌وره‌تره ئه‌میش به‌رژه‌وه‌ندى خاك ومیللهته!؟.
به‌ر له‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م هاوكێشه قوڵ وتێكهڵاوه بكه‌م ئه‌مه‌وێت ئاماژه‌یه‌ك به نرخ وبه‌هاى ئه‌م كارتانه بكه‌م له ته‌رازوى مێداقیه‌ت وسیاسه‌تدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه به‌ناوى میلله‌تى كورده‌وه به‌كارهاتووه :یه‌كه‌م كارتى جیابونه‌وه وسهربهخۆى كوردستان و دووه‌م كارتى لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه وه‌ك به‌دیلێكى كارتى یه‌كه‌م چونكه ئه‌مه‌یان هه‌ر زوو له‌سه‌ر مێزه‌كانى گفتوگۆى ولاتانى ئه‌مریكى وئه‌وروپى سوتا ،به‌ڵام ئه‌مه‌ى دووه‌م ئه‌وه‌نده كارتێكى قورس وگران به‌هایه له مامه‌له‌ى سیاسی‌دا هه‌ر كه به‌كارت هێنا ئیتر بۆت ناكرێت له یاریه‌كى تر ئاوا به‌ئاسانى به‌كارى بهێنى ئه‌گه‌ر زهرهركهشت دوو ئه‌وه‌نده‌ى زه‌ره‌رى یه‌كه‌م بێت، چونكه ده‌ستكه‌وت و زه‌ره‌ر وئه‌نجامى ئه‌م به‌كارهێنانه پێوه‌رى سه‌ره‌كى قۆناغ وكارى داهاتوو په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كان ده‌بێت ، بۆیه زۆر گرنگه به‌ر له‌وه‌ى ئه‌م كارته بچێته بوارى جێبه‌جێكردن هه‌ڵسه‌نگاندنێكى ووردو دیراسه‌یه‌كى زانستى قوڵى به ده‌سته جه‌معى بۆ بكرێت كه كۆلگهى ئه‌م جۆره كارانه‌ن بۆیه پێویسته سه‌رۆكى هه‌رێم كه پێشه‌وایه‌تى ئه‌م كاره‌مان بۆ ئه‌كات پێویسته وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه‌مان بداته‌وه:
1. ئایا چه‌نده هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانى كورد خاوه‌ن نه‌خشه‌و بینێكى هاوبه‌شى داهاتون تا دواى لێٍسهندنهوهى متمانه له نورى مالیكى به‌یه‌كه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌ى كورد كار‌و ئیش بكه‌ن؟كه ئه‌مه‌ش تا ئێستا ده‌سته‌به‌ر نه‌كراوه.
2. ئایا به لادانى نورى مالیكى ده‌ستكه‌وته‌كانى عیراق باش ده‌بێت تا دواى نه‌كه‌وینه ژێر رق وقینه‌ى شارنیشنه عه‌ربیه‌كان كه ئیمه‌ى كورد نه‌بینه هۆكارى نه‌هامه‌تى داهاتویان ؟! له‌مه‌شیان نه لێكۆڵنه‌وه نه دراسهیهك كراوه.
3. ئه‌م گه‌ره‌نتیه چیه كه دواى لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له حكومه‌ته‌كه‌ى نورى مالیكى كێشه‌كانى كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ند چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟! له‌مه‌شیان ئاسۆى هیچ زه‌مانه‌تێك دیار نیه چونكه كارى بۆ نه‌كراوه وململانێكان ته‌نیا لى بازنه‌یه‌كى بچوك نوێنه‌رایه‌تى كراوه نهپریتهوه ئه‌و دیوى بازنه گشتیه‌كانه‌وه .
4. زه‌مانه‌تى ئێمه چیه له‌وه‌ى ئه‌م كه‌سه‌ى كه دواى مالیكى دێت له‌م خرابپر نابێت؟ ئه‌مه‌یا هه‌ر زۆر گرنگه چونكه مالیكى هه‌ر كورد خۆى هێناى هه‌ر خۆشى به نرخێكى گرِانهوه ئه‌یه‌وێت لاى بات ! وتا ئه‌م كات وساتهش باس له‌وه نه‌كراوه كه ئه‌م كه‌سه كێه دواى مالیكى دێت بۆ كورد وه‌ك مالیكى نه‌بێت !
5. به‌رپرسانى كوردى كه نوێنه‌رایه‌تى كورد ئه‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به حكومه‌تى ناوه‌ند ئایا نه‌خشه‌و پلانى مهحكمیان هه‌یه بۆ ئێساو دواى نورى مالیكى وئه‌گه‌ر هه‌یانه بۆ ئاشكراى ناكه‌ن؟! ئه‌مانیش كه یه‌كێتى وپارتین بێگومان نیانه به‌ڵكو بیریشان لىَ نه‌كردۆته‌وه به تایبه‌تى پارتى كه ئیستا ئه‌مان سه‌ر قافلاتى ئه‌م ململانیه ئه‌كه‌ن بۆیه پێویسته تا زووه سه‌رۆكى هه‌رێم كۆبونه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسه‌كانى كوردى بكات ودهستهبهردارى ده‌ستكه‌وته حیزبیهكهى بێت تا به‌یه‌كه‌وه ببنه خاوه‌ن نه‌خشه‌و پلانێكى مه‌حكه‌م تا هه‌مویان له ده‌ورى سوفرهى به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌ى كورد كۆبكاته‌وه ،ئه‌گه‌رچى سروشت وپێكهاته‌ى ئه‌م حیزبه فهرمانرهوایانهى ئێمه نه‌ك نایكه‌ن به‌ڵكو بیریشى لىَ ناكه‌نه‌وه نیشانه‌كانیشى په‌رته‌وازه‌یی ههڵوێستهكانیانه دواتریش نرخه‌كه‌ى شه‌فافیه‌ت وچاكسازى ناوخۆیه بۆیه محاله خۆیان له‌قه‌ره‌ى ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه بده‌ت نه‌وه‌ك چنینهكهیان لى َ ببیته‌وه خورى.
له كۆتایى وا پێویست ئه‌كات به‌ر له هه‌نگاونانى لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له نورى مالیكى به‌دوا داچونهێكى زانستیانه و خوێندنه‌وه‌یه‌كى هه‌موو سیناریۆكانى داهاتوى مهشهههدى عیراقى وكوردى بكرێت، نه‌وه‌ك ئه‌م كاڵا كرِاوهى كه به‌ناوى كورد نرخه‌كه‌ى كۆكراوه‌ته‌وه بۆ كرِینى كارتى لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له نورى مالیكى زۆر به‌هاترو قورس‌تر بێت له دونیاى گۆرینه‌وه‌ى سیاسه‌تكردن وبهرژهوهندیهكاندا له هێنانى كه‌س وحكومهتێكى تر كه نه ناسنامه‌و نه شێوه‌و نه شێوازى ئاینده‌ى دیاره ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت ئیمه له شهرِێكى سیاسین كه‌وتۆته خانه‌ى نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه ئه‌گه‌ر خاڵى دهستپێكیشى وانه‌بێت به‌رامبه‌ر به نورى مالیكى كه ئاسۆى سه‌ركه‌وتنى پێوه دیاره ئیتر خوا حافیزى بێت با یه‌كى تر بێت وجێگاى بگرێته‌وه كه به دور ناگیرێت ئه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌میش له‌سفره‌وه ده‌ست پێبكه‌ین هه‌روه‌ك چۆن له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مالیكى ده‌ستمان پێكرد.ئتر ماوه بیلێن به‌ر له‌وه‌ى هه‌نگاوى كۆتایى سه‌ندنه‌وه هه‌نگاو بنێن پێویسته بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى كورد له كه‌سى داهاتووى پاش مالیكى فه‌راهام نه‌بیت زیاتر له نورى مالیكى ؟! ئه‌وا پێویسته له‌گه‌ڵ نورى مالیكى مساوهمهیهك دروست بكرێت، مانه‌وه‌ى له حوكم به‌رامبه‌ر به داواكاریه‌كانى كورد نه‌ك داواكارى ده‌سته‌ڵات ،ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌بێت ئایا چه‌نده خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ داهاتوى یاخود گره‌نتیه‌ك به‌رجه‌سته بووه تا پشتى پىَ ببه‌ستین وه‌ك به‌رهه‌مى سه‌ركه‌وتنى كورد یاخود ئه‌م ململانێیه تیرێكهو ده‌رچووه گه‌رانه‌وه‌ى ئه‌سته‌مه .