( یه که م ) ئه رکی باوکان و دا یکان
ئهمرۆ ٢١ / ٩ دەوامی قوتابخانه و خوێندنگه کانمان دەسپێدەکات.. ئه رکی گه وره ی په روەردەو فێرکردن دەسپێدەکات .
با بیری دایکان و باوکان بهێنینه وە که ئه رکی ئه وان چه ن لایه نه و له ئه رکی مامۆستایان قورستره..
گرنگه له ئه مڕۆو له مشه ودا کۆبونه وەی خێزانی پڕ له دڵسۆزیی و میهره بانی ،بۆ ڕێنماییکردنی منداڵ و نه وە کانیان ئه نجام بدەن و ئه م ڕێنماییانه یان به جوانترین شێواز پێ ڕابگه یه نن: -
- تا ئه ندازەی وازهێنان، ده س له کات کوشتن به مۆبایل و ئایپادو ئه لکترۆنیات هه ڵگرن و ڕوو له کتێب و خوێندنه که یان بکه ن .
- شه وانه به پێی ته مه ن، کاتی نوستنه کانیان بهێننه پێش ، به جۆرێک که تێرخه و بن و به یانیان به ڕێکو پێکی فریای خۆ ئامادەکردن بکه ون .
- هه ردولا دایک و باوک + مناڵه کان بایه خ به نانی به یانیان بدەن و قوتابی به سکی به تاڵ نه چێته قوتابخانه .
- له کاتی ڕۆیشتن بۆ قوتابخانه به پێ ، قوتابی ئاگای له ڕێگه وبان بێ و خۆی له مه ترسیه کانی په ڕینه وە له شه قامه کان بپارێزێ.
- گرنگی به پاک و خاوێنی خۆیان و ناو قوتابخانه و پۆله کان بدەن .
- له حانوت و کوشکی قوتابخانه ، خۆیان له خواردنه خراپه کان بپارێزن ( چبس ، ساردی ، ئه ندۆمی + ئه وخواردنانه ی سه ریان به تاڵه و خۆڵ و تۆزو مێش و مه گه زیان پێوە ده نیشێ).
- له کاتی چوونه ژووره وەو دەرچوون له پۆل و قوتابخانه له سه رخۆبن و په له و هه راو هوریا نه که ن.
- هاوکاری هاوپۆله کانیان بکه ن و دووربگرن له شه ڕو ئاژاوە.
- له هه موو ئه وخاڵانه گرنگتر ئه وه یه که باوکان و دایکان ئامۆژگاری منداڵه کانیان بکه ن ، ڕێزی ته واو له مامۆستاکانیان بگرن و گوێیان لێ بگرن.
(دووەم ) ئه رکی ئیدارەو مامۆستا
بۆ ئه وەی پرۆسه ی په روەردەو فێرکردن به جوانی به ڕێوه بچێت ، پێویسته شان به شانی باوکان و دایکان ، ئیداره ی قوتابخانه و مامۆستایانیش به جوانی ئه رکی خۆیان ئه نجام بدەن و ڕه چاوی ئه م پرنسیپ و خاڵانه بکه ن :-
- ڕه چاو کردنی پرنسیپی ( په روەرده پێش فێرکردن).
- پێشوازیی کردن له قوتابیان به ڕووی خۆش و قسه ی جوانه وە.
- دابه شکردنی کتێب به زووترین کات و به جوانترین شێوە.
- ڕێنمونی کردنی پێویستی قوتابیه تازەکان - پۆلی یه که می سه ره تایی هه روەها پۆلی دەیه می ئامادەیی -- کاراکردنی ئه رک و ڕۆڵی توێژه ر ، یان ڕابه ری کۆمه ڵایه تی.
- دروستکردنی په یوەندی له گه ڵ باوکان و دایکانی قوتابیان و خوێندکاران و کۆبونه وە ی خولی له گه ڵیاندا.
- چاودێریکردنی حانوتی قوتابخانه،له هه موو ڕوویه که وە.
- ڕێگری کردن له چونه ژووره وه ی که سانی نامۆ بۆ ناو قوتابخانه و کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆ، به تایبه ت له قوتابخانه کانی کچاندا.
- پابه ند بوونی مامۆستا به ڕێنماییه کانی په روەردەو به خشته ی ڕۆژانه ی وانه کانه وە.
- به کارهێنانی شێوازی په روەردەیی له ڕێنمایی وئامۆژگاری قوتابیاندا.
- به شدارکردنی زۆرترین قوتابی له پرسیارو وەڵام و ڕاڤه ی وانه کاندا.
- په نا بردن بۆ هاندانی قوتابیا ن و دروستکردنی ڕۆحیه تی گه شببنی به دواڕۆژله لایان.
- به شداریکردن له خۆشی و ناخۆشیه کانی قوتابیان و خوێندکاران، به گوێره ی توانا.
- چاودێریکردنی سه لامه تی هاتوچۆی قوتابیان ،به تایبه ت له وقوتابخانه سه ره تاییانه ی که له سه ر شه قامه گشتیه کانن.