بەبۆنەی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکانەوە ..
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

بەبۆنەی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکانەوە ..


ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەڕاستی زۆرێک لە مزگەوتەکان لەوڵاتی خۆماندا، بێ ئیدارەن.
مزگەوت وەک ماڵی خواو شوێنێکی گشتی بۆ عیبادەت و وەکو دەزگایەکی ئاینی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریی، کەچەندین خزمەت بەخەڵک پێشکەش دەکات، پێویستی بەئیدارەیەکی شارەزاو باشە،بۆئەوەی هەم هەیبەت و گەورەیی شوێنەکە پارێزراو بێت و هەم لەئاستێکی باشتردا سودی لێ وەربگیرێت.
بەداخەوە لەوڵاتی ئێمەدا ئەم ئیدارە ڕێکوپێکەلەمزگەوتەکاندا نابینرێ.. جارێ هەندێ مزگەوت ، لەبەرخاتری خاترداران، ژمارەیەکی باش خزمەتگوزارو مجێوری بۆدانراون، کەچی زۆربەیان هەردەوام ناکەن و بندیوارن ونابینرێن ، مەگەر سەری مانگ بۆ مووچە وەرگرتن ،ئەویش لە ئەوقاف ببینرێن ..
هەندێ مزگەوتی دیکەش ، سەرەڕای گەورەییان و ئەوگوشارە زۆرەی که لەسەریانە،کەچی وەکو پێویست کارمەندو خزمەتگوزاریان نیەو خەڵکانێکی نوێژخوێن بەخۆبەخشانە و لەبەرخوا، خاوێنیان دەکەنەوەو خزمەتیان دەکەن..
لەم نێوانەدا هەندێ خاوەن مزگەوت ناچار،بۆڕاپەڕاندنی کارە ڕۆژانەییەکان ،گەنجێک یان دوو هەرزەکاری بێ ئەزمون وبێ سەلیقە، ڕادەسپێرن بۆڕاپەڕاندنی کاروباری مزگەوت،ئەوانیش نەتەمەن و ئاستیان هی ئەو کارەیەو نەشارەزایی پێوستیان هەیە لەکاروباری ئیدارەو خزمەتگوزاریی.
بێگومان مزگەوتە گەورەکان پێویستیان بەئەنجومەنی کارگێریی هەیە،کەبەهەماهەنگی نێوان ئەوقافی شارەکان و خاوەن مزگەوتەکان دابنرێن.. هەروەکو لەوڵاتانی ئەوروپی و هەندێ وڵاتی ئیسلامییدا
بوونی هەیە، ئەگینا ئەمە لە ڕاستیدا جۆرێکە لەکەم سەیرکردنی ئەم دەزگا ئاینی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییە ، کە هەفتانە هەزاران کەسی تێدا کۆدەبێتەوەو لە خزمەتگوزاریە هەمەجۆرەکانی بەهرەمەند دەبن.

أهم أخبار