ڕەفحاویەکان و کورد
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

ڕەفحاویەکان و کورد

مالكی و لایەنە شیعەکان پاش ڕوخانی سەدام، ئەو هەموو موچەو ئیمتیازەیان بۆ ڕەفحاویەکانی باشور دابین کرد ، هەقە بپرسین : ئەرێ سەرکردایەتی کورد چی بۆ ئەو هەموو خێزانە کوردە دابینکرد، کە چەندین جارو چەندین ساڵ بەهۆی شۆڕش و ڕاپەڕین و هەڵمەتەکانی سوپای ئێراقەوە، ئاوارەی وڵاتانی دەوروبەردەبوون و پاش نسکۆی ١٩٧٥یش بۆ چەندین ساڵ بۆ ناوەڕاست و باشوری ئێراق دوورخرانەوەو لە ناخۆشترین هەلومەرجدا لەژێر خانوی سەریفە ،بەبێ کارەباو ئاوی خاوێن ،ژیانیان دەگوزەراند؟!

ئەی بۆ پاش ڕووخانی ڕژێمی سەدام لەڕێگەی پەرلەمان و حکومەتی فیدراڵەوە، نوێنەرانی کوردو سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بێخەم بوون و نەیانتوانی قەرەبویەکی شیاو بۆ ئەو خێزانە کوردانە دابین بکەن، کە ئەو کات وەکو ئاوارە عەرەبەکانی خێوەتگەی ڕەفحای سعودیە ، دەکرا بۆ ئەو خێزانە کوردانەش هاوکارییەکی مانگانە ببڕێتەوە.

أهم أخبار