دایک و باوک نزیک بە فریشتە تاریف کراون لە دیدگاو مفهومی دین و تەنانەت عورفیش،، لەکاتێکدا ئەوان وەک هه ر مرۆیەکی تر دارای نەزانین و نەپێکان و کەمتەرخەمی و تاڕادەیەک بەرژەوەندی خۆییان تیادا مەوجودە بەتایبەتیش سەبارەت بە پەروەردە و چاودێری و بەخێوکردنی منداڵەکانیان...
هه میشە لە هزرو ناخی منداڵ دا، وا چێندراوە ڕەت کردنەوەی داوایەک کە بە دڵ و دونیای تۆی منداڵیش نەخوات، بەس مادام لای دایکو باوکەوە تەوجیهو تەوصیە کرابێت ، ئیتر تۆ بێ ڕێزو بێ وەفاو کەمتەرخەم و گوناهباری ،زەرەریشت لێ بکەوێتەوە بە هۆی نەزانین و نەپێکانەکانی ئەوان، بەڵام پێویستە تۆ هه ر گوێ لە مشت و جێ به جێ کار بیت، چون منداڵەکان وا ئاڕاستە کراون بە هه موو پێوەرێک ههمیشه هه ر ئەوان قەرزارباری دایک و باوکیانن،
لێرەدا ئەگەر بە پێورەری ماف و مەبدەئیش نەبێت بەڵکو بە ئاکار و ئیحساس ئەو مفهومە لە نەست دا وەک بنەماو باوەڕێک بنجی داکوتابێت و لە هه ستیشدا بەرخوردی پێ کرابێت دەی ئەو پێوەرە دەبوو دوو لایەن بێت، نەک تەنها بەلای بەهێزو دەست ڕۆیشتوەکەدا(دایک و باوک)بێت ئه گەر قەرارە قەرزار بوون لە ئارادابێت ئەوە لە بازنە گشتیەکەدا دایک و باوک قەرزاری منداڵەکانیانن!!!
دەشبێت چاکەکاربن لەگەڵیان چون ڕەنگە بۆ حەزی خۆیان و بێ ئیختیاری ئەو منداڵە هێنابێتیانە ژیان،، جا تا ئه و قەرزە نەمێنێ یان باری خەمی منداڵەکان ئاسانتر بێ و شادتر بژین٫ پێویسته دایک و باوک مافە ماددی و معنویەکانی منداڵەکان بهێننەدی،، وە بە پێ ی ئەو سەردەمەی تیای دەژین پەروەردەیان بکەن نەک بە پێ ی ئایدیا و سەردەمی خۆیان کە ڕەنگە چەند دەیەیەک تێپەڕی کرد بێت. وەئهگەر نا ،ئەبێت هه ردوولا ژینگە و زەمینەی چاکەکردن بۆ یەکتر بسازێنن ،ئەویش لەبەر خودی چاکەی خۆی ، چون چاکە سودمەندەو سودیش مایەی شاد بونە،، نەک لەبەر ئەوەی لایەک قەرزاری لایەکەی ترە، بەتایبەت منداڵ وەک باوە، گوایە قەرزاری دایک و باوکی بێت، ئەوە ناجۆرو نا دادوەرانەیە.