نامەیەک بۆ سەرۆک ماکرۆن ، سەرۆکى فەرەنسا
كوردی عربي English

اخبار رياضة المقالات اللقاءات اخبار فى صور فيديو نحن اتصل بنا
x

نامەیەک بۆ سەرۆک ماکرۆن ، سەرۆکى فەرەنسا

نامەیەک بۆ سەرۆک ماکرۆن / سەرۆکى فەرەنسا
 
بەڕێز سەرۆک ماکرۆن:
پاش سڵاو...
 
نیگەران مەبە لەسەر ئایندەى ئاینەکەمان، ئیسلام رۆژێک لە رۆژان پشتى بە یارمەتى دەستەڵات نەبەستووە، شمشێریشى بەڕووى نەیارانیدا بەرزنەکردووەتەوە تا لەو رێگایەوە ئاڵاو دروشمى خۆى بسەپێنێ...
ئیسلام بریتییە لە کۆمەڵە راستییەکى گەردوونى نەمر، چارەسازە بۆ ئەو کێشەو گرفتانە کە دەستەڵات و فەرمانڕەواکان نەتوانان لە چارەسەرکردنیان...
ئیسلام ئاینى خوایە، نە سیستمێکى فەرمانڕەواییە پشت بە خوو و حەزو ئارەزووى دەنگدەران ببەستێ، نە هۆشیاریى و بێداریى جەماوەریش ساختە دەکات...
ئیسلام ئەو ئامادەبووە بەردەوامەیە کە بە پێوەرى ژیریی و سەلماندن کاردەکات، ئامانجى پاراستنى مرۆڤە...
لە هەرکوێ ئازادى هەبێت ئیسلام لەوێیەو دەیبینى کە سەرقاڵى کارى خێر و چاکەدایە، بەم پێیە لە هەر کوێ چەوساندنەوە بوونى هەبێت ئەو لەوێ دەڕوێ و گەشە دەکات با ستەمکارانیش پێیان ناخۆشبێت.
ئیسلام ئاینێکە هەمیشە بە بەرزییەوە، ئاینێکە بەردەوام لە فڕیندایە هەروەک د. حوسەین موئەننەس بەوە ناویبردووە، لەگەڵ هەوادا دەفڕێ و جەماوەر هەناسەى پێدەدات و پێى دەژیێتەوە، با سەرۆکیش نکولى لە ئیسلام و لەو راستییە بکات...
 
بەڕێز ماکرۆن:
ئاینى ئێمە بە قەیراندا تێناپەڕێت، لە داهاتووشدا هەر لە قەیراندا نابێت، چونکە ئیسلام دەستکردى مرۆڤ نیە تا لە پاشەکشەو کزبوونى، لە رەواجپێنەدان و بێبازاڕیى بترسین...
ئەو ئیسلامە و تەواو، قسەی تر هەڵناگرێ، راستییەکە دەستەملانى جووڵەى گەردوونە، با فێڵ و پلان و پیلانەکانى ئەوانیتریش کەڵەکەبن لەسەرى، با دەهۆڵى ئیسلام فۆبیاش لێدرابێ...ئەو هەر بەردەوام بەوپەڕى ئاسودەیى هەناسە دەدات و لە ژیاندایەو ئاوابوونى نیە...
 
ئەى سەرۆکى بەڕێز: دڵنیابە ئێمە ترسمان لە ئایندەى ئاینەکەمان نیە، هیچ پێویستیشمان بەوە نیە کەسێک بێت بەرچاوڕوونمان بکات گوایا ئاینەکەمان لە قەیراندایە...
بەڵکو پێت دەڵێین: ئایندە هەر بۆ ئیسلامە، بەڵکو ئەوەى ئێمە ترسمان لێى هەیە ئایندەى ئەو کۆمەڵگایانەیە کە فەرمانڕەواکانیان بە رەواى دەزانن ئاین و پیرۆزییەکانى ئەوانیتر بە ئامانج بگرن...
ئێمە ترسمان لە ئایندەى ئەو کۆمەڵگایانەیە کە فەرمانڕەواکانیان مۆتەکەى دوژمنیان بۆ دروست کردوون... وا رایانهێناون کە بەردەوام لە ترسى دوژمندا بن...
ئێمە بە چاوى بەزەیی دەڕوانینە ئەو فەرمانڕەوایە کە هێشتا خودى خۆى لە قەیراندا دەژى، لەنێو تارمایى جەنگە ئاینییەکانى چاخەکانى سەدەى ناوەڕاستدا دەژى، لە کاتێکدا ئێستە ئێمە لە سەدەى بیست و یەک داین..
 
کەواتە راستە قەیرانێکى راستەقینە بوونى هەیەو نکولى لێناکرێ، بەڵام ئەو قەیرانە دەگەڕێتەوە بۆ بارى دووفلیقانەیی پێوەرەکانى هەندێ لە سیاسەتمەدارە خۆرئاواییەکان، با ئێوەش باش بزانن ئەو کەسانە کە جڵەوى فەرمانڕەواییان لە زۆربەى وڵاتانى جیهانى عەرەبى و ئیسلامیدا بەدەستە لەوانەن کە ئێوە دروستتان کردوون، یان کەسێکى کودەتاچى بووەو ئێوە پیرۆزباییتان لێکردووەو لەسەر ئێسقان و کەللەسەرى بێتاوانان گەیاندووتانەتە دەستەڵات...
 
بەڕێز سەرۆک ماکرۆن:
ئەوە ئێوەن لە قەیراندان، قەیرانى داڕمانى رەوشت، داڕمانى بەهاى مرۆڤایەتى، داڕمانى سیاسەت، هەرگیز ئیسلام بەرپرس نیە لە تاوانى ئەو سەرکردە کارتۆنیە ساختانە کە بە سەرپەرشتى و چاودێرى ئێوە ئەو قەیرانانەیان دروستکردووە...
 
بەڕێز سەرۆک ماکرۆن:
Le pouvoir n'appartient qu'à Allah. Il vous a commandé de n'adorer que Lui. Telle est la religion droite; mais la plupart des gens ne savent pas.
 
پ. د. عەلى قەرەداغى
ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان

أهم أخبار